له كه‌ركووك پێشمه‌رگه‌يه‌ك بێسه‌روشوێنكرا و ژماره‌يه‌ك پۆليس سزا دران
لەگەڕەکی (تەپە - فلکەی ئیخوان)ـی شاری کەرکووك لەلایەن کۆمەڵێ گەنج ئاڵای کوردستان هەڵکرا
K24 – هه‌ولێر:
پێشمه‌رگه‌يه‌كى خه‌ڵكى خورماتوو به ناوى رەمەزان حەمید دەروێش، كه پێشمەرگەی بەرگری وفریاکەوتنه له خورماتوو، دوای ئەوە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 3ى كانوونى يه‌كه‌م، ديسه‌مبه‌رى 2017، له قه‌زاى كه‌لاره‌وه سه‌ردانى شارى كه‌ركووكى كردووه و ئۆتۆمبێلێكى جۆرى (سۆناتا دەمار - رەنگ ره‌ساسی - ژمارە ۱۹٤۸۱۳ سلێمانی) پێبووه شوێن‌بزر بووه.

چالاكان له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پێشمه‌رگه‌يه له كاتژمێر 05:10 خوله‌كى ئێواره‌وه مۆبايله‌كه‌ى داخراوه و تا ئێستا بێسه‌روشوێنه.
هه‌ر له كه‌ركووك، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەگەڕەکی (تەپە - فلکەی ئیخوان)ـی شاری کەرکووك لەلایەن کۆمەڵێ گەنج ئاڵای کوردستان هەڵکرا مەفرەزەیەکی پۆلیسی ئامادە لەو سنورە لەئەرکدابوون بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی کەرکووك مەعن سەعد بانگ‌كران بەبیانووی ئەوەی کەم تەرخەم بوونە لەئەرکەکەیان پێنج كارمه‌ندى پۆليسى ئاماده/ فرياكه‌وتن، ماوەی مانگێك به‌ندكردن سزادران.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا په‌ڕه‌ى به‌وره‌كانى كه‌ركووك له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ لەگەڕەکی (حي خظراء)ـی شاری کەرکووك نزیك مەعرەزەکان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بیکاشۆ - رەنگ سپی - ژمارە هەولێر) بەدوو سەرنشینەوە لەلایەن هێزی دژە تیرۆری عێراق بەرەو شوێنێکی نەزانراو بردران.