ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌م 5 پرسه تاووتوێ ده‌كات
بۆ ئه‌م پرسانه كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی كۆببێته‌وه و ئه‌م پێنج پرسه تاووتوێ بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتێك له باره‌ی ره‌وشی ناوچه‌كانی كه‌ركووك و خورماتوو پێشكه‌ش بكات و باس له دابینكردنی پێداویستییه‌كانییان ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند، پرسی دووه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به وه‌رگیرانی قوتابییان له زانكۆ و په‌یمانگه حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا راپۆرتێك پێشكه‌ش ده‌كات.
هه‌روه‌ها بڕیاره تاووتوێی دامه‌زراندنی ناوه‌ندێك بكرێت بۆ پێداچوونه‌وه به كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
بڕیاریش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پرسی زیادكردنی باج له‌سه‌ر خواردنه‌وه كحوولییه‌كانیش تاووتوێ بكرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، پرسی كرێی شوێنه بازرگانی پیشهسازییهكانیشدا تاووتوێ ده‌كات.