نێچیرڤان بارزانی: دژایەتی ئەمریكا بۆ سەربەخۆیی ھاوپەیمانێتی كورد و ئەمریكای تێكنەداوە

"كورد ھێشتا ئەمریكای خۆشدەوێت"

K24 - ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی، رایده‌گه‌یه‌نێت دژایه‌تی ئه‌مریكا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هاوپه‌یمانه‌ مێژوویی و دروودرێژه‌كه‌ی نێوان كورد و واشنتن تێكنادات.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ هێشتا كورد، ئه‌مریكا به‌ هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی و ژماره‌ یه‌كی خۆیان ده‌بینن و هیواداریشن كه‌ له‌داهاتوو ئه‌مریكاش پشتگیریی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆبوونیان بكات.

له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە كه‌ كورد به‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا نیگه‌ران بوون، چونكه‌ كورد پێیوابوو ئه‌و به‌هایانه‌ی ئه‌مریكا به‌رز ته‌ماشایان ده‌كات، هه‌مان ئه‌و به‌هایانه‌ن كه‌ كورد به‌نرخه‌وه‌ ته‌ماشایان ده‌كات