برازايه‌كى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح له ده‌ست حووسييه‌كان رزگارى بوو
توانى خۆى بگه‌يه‌نێته پارێزگاى مه‌ئره‌ب
K24 – هه‌ولێر:
دواى كوژرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵحى سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن، برازايه‌كى توانى خۆى بگه‌يه‌نێته پارێزگاى مه‌ئره‌ب و له ده‌ستى حووسييه‌كان رزگارى بێت.
عه‌ميد تارق محه‌ممه‌د ساڵح، برازاى سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن، عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح توانى خۆى بگه‌يه‌نێته پارێزگاى مه‌ئره‌ب.
تارق محه‌ممه‌د فه‌رمانده‌ى هێزه تايبه‌ته‌كانى يه‌مه‌ن بووه و هێزه‌كه‌ى به‌وه ناسراون كه زۆرترين راهێنان و باشتريان چه‌كيان پێيه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا پارێزگارى مه‌ئره‌ب، سوڵتان عه‌راده، داواى له هه‌موو نه‌يارانى حووسييه‌كان كرد رووبكه‌نه پارێزگاى مه‌ئره‌ب و گوتى "دڵمان و ماڵه‌كانمان بۆتان كراوه‌ن".
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت، ئه‌حمه‌دى كوڕى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، دواى ده‌ربازبوونى له ده‌ستى حووسييه‌كان رايگه‌ياند، خۆى سه‌رۆكايه‌تى شه‌ڕ ده‌كات بۆ ده‌رپه‌ڕاندنى حووسييه‌كان.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا كوڕه گه‌وره‌ى سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن، گوتيشى: "خوێنى باوكم ده‌كه‌ينه دۆزه‌خێك بۆ شوێنكه‌وتووانى ئێران".
دوێنێ عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵحى سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن، ده‌يويست له سه‌نعاى پايته‌خته‌وه به‌ره‌و زێدى خۆى رابكات و له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى پارتى كۆنگره‌ى نيشتيمانى يه‌مه‌ندا بوو، به‌ڵام له رێگه كه‌وته بۆسه‌ى چه‌كداره حووسييه‌كان و كوژرا و خاليدى كوڕيشى به بريندارى كه‌وته ده‌ست حووسييه‌كان.
عه‌بدولمه‌ليك حوسى رابه‌رى حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن له وتارێكدا كه به‌و بۆنه‌يه‌وه پێشكه‌شيكرد، رايگه‌ياند، كوژرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌ركه‌وتنێكى مه‌زنه و شكستهێنانه به‌و پيلانگێڕييه گه‌وره‌يه‌ى له دژى يه‌مه‌ن و حووسييه‌كان له سعووديه و ئيماراته‌وه پيلانى بۆ دانرابوو.
سه‌رچاوه: RT