تره‌مپ په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستینه‌وه ده‌كات
بڕیاری تره‌مپ بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، تره‌مپ له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستینه‌وه كردووه. هه‌وره‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردووه، ئه‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان تره‌مپ و عه‌باس له ئه‌نجامی ئه‌و كاردانه‌وه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیانه‌یه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، بڕیاره تره‌مپ شاری قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل دانیپێدا بنێت.
هه‌رچه‌نده ئاژانسی رۆیته‌رز هیچ زانیاریه‌كی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانی تره‌مپ و عه‌باس بڵاونه‌كرده‌وه، به‌ڵام هه‌فته‌ی رابردوو، به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، تره‌مپ رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و دانپێدانانه راده‌گه‌یه‌نێت و گوتی: ئه‌مه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌یه پیاده‌ی ده‌كات، له‌بارده‌بات و توندوتیژیش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر ده‌بن.
له‌مباره‌شه‌وه هه‌فته‌ی رابردوو جارید كۆشنه‌ر راوێژكاری تره‌مپ و هاوكات زاواكه‌ی رایگه‌یاندبوو، هێشتا تره‌مپ بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه نه‌داوه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، كه بڕیاره دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رۆژی چارشه‌ممه شاری قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل بناسێنێت، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی نێوده‌ڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه و هۆشداری له‌باره‌ی مه‌ترسی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ ده‌خرێنه روو.