له‌خورماتو سیاسه‌تی ته‌عریب ده‌ستی پێكردووه و زیاتر له 800 خێزانی عه‌ره‌ب هاورده‌ی ئه‌و شاره كراون
ته‌قاندنه‌وه‌ی خانووی هاووڵاتیانی كورد و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵ و موڵكیان خه‌ریكه له هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌بێته دیارده‌یه‌كی ئاشكرا
K24- هه‌ولێر:
فاروق ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ئاسایشی قه‌زای داقوق له كه‌ركوك له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی داوه‌ته په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی ته‌عریب له ناحیه‌ی تازه و جه‌ختیشی كرده‌وه، ته‌قاندنه‌وه‌ی خانووی هاووڵاتیانی كورد به‌شه‌و له تووزخورماتوو به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی ئاسایشی قه‌زای داقوق گوتی: وێڕای به‌رده‌وامی ته‌قاندنه‌وه‌ی خانووی هاووڵاتیانی كورد به‌شه‌و، به‌ر له چه‌ند رۆژێك ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر دوو هاووڵاتی كورد له داقوق، له ئه‌نجامدا یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌وی دیكه‌شیان بریندار بوو.
فاروق ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌قاندنه‌وه‌ی خانووی هاووڵاتیانی كورد و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵ و موڵكیان خه‌ریكه له هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌بێته دیارده‌یه‌كی ئاشكرا.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و كاره‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌یكات، مه‌به‌ست لێی تۆقاندن و وه‌ده‌رنانی كورد و ناچاركردنیانه بۆ به‌جێهێشتنی ماڵ و حاڵی خۆیان، بۆئه‌وه‌ی له‌شوێنی ئه‌وان عه‌ره‌بی هاورده نیشته‌جێ بكرێن، كه ئه‌مه‌ش قۆناغێكی نوێی ته‌عریبكردنی ناوچه كوردیه‌كانه، دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر ده‌ستی پێكردووه و گوتیشی، تائێستا زیاتر له 800 خێزانی عه‌ره‌ب له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ خورماتوو.