ڤیدیۆیه‌كی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن پێش كوشتنی بڵاوده‌بێته‌وه
ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترێت و عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح به یاوه‌رانی ده‌ڵێت مه‌ترسن
K24 - هه‌ولێر:
ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه بكوژرێت، عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، له ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا وێنه‌ی گرتووه.
له‌و كورته ڤیدیۆدا، عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح ده‌رده‌كه‌وێت كه ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی حزبی كۆنگره‌ی میللی له‌گه‌ڵدایه و له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌شدا، یاسر عه‌وازی و عارف زوكا هه‌ن، جگه له تارقی برازای، وێنه‌كه‌شی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدایه له گه‌ڕه‌كی حده له سه‌نعا گرتووه".
له سه‌ره‌تای ڤیدیۆكه‌دا دیاره كه عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح و یاوه‌رانی به ئاشكرا ده‌نگی ته‌قه ده‌بیستن و سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن به عه‌وازی و زوكا ده‌ڵێت "مه‌ترسن".
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڵێن: "ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح له‌و ڤیدیۆیه‌دا راوه‌ستاون، هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پاش كوشتن‌یان له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو ڤیدیۆ و وێنه‌كانیان بڵاوكردنه‌وه. ته‌ئكیدیش ده‌كه‌نه‌وه كاتێك ئه‌و وێنه‌یان گرتووه كه خۆیان بۆ راكردن ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه جێبهێڵن".
به‌ڵام تا ئێستا راستی و درووستی ساتی تۆماركردنی ڤیدۆكه ئاشكرا نه‌بووه".