"عێراق به‌بێ ئێران هیچ نرخێكی نییه"
هومام حه‌موودی: به‌رێنوێنی خامنه‌یی و عه‌لی سیستانی سه‌ركه‌وتین
K24 - هه‌ولێر:
هومام حه‌موودی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵیت: "هێزی ئێران و پاڵپشتیكردنی بۆ عێراق، شكستی به دوو پیلانی گه‌وره هێناوه، یه‌كێكیان داعش و ئه‌وی دیكه‌یان دابه‌شكردنی عێراق بووه له رێگه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه".
له كۆڕێكدا كه ئه‌نجوومه‌نی ستراتیژی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له تاران سازیكردبوو، حه‌موودی گوتوویه‌تی: "ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له عێراق به‌ده‌ستهاتوون، به‌هۆی رێنماییه‌كانی، عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری شۆڕشی ئێران و عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان بووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له رێگه‌ی لاوازكردنی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، پیلانگێڕی هه‌یه تا سه‌ركه‌وتنه‌كانی عێراق بكرێته ئامانج، به‌ڵام هه‌مووان له‌گه‌ڵ قوربانیدانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌مێننه‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق، له‌وكاته‌ی قسه‌ی بۆ به‌شداربووانی كۆڕه‌كه كردووه گوتوویه‌تی: "سه‌ركه‌وتنی عێراق به‌سه‌ر داعشدا به‌هۆی پاڵپشتی ئێرانه‌وه بووه له هه‌موو ئاسته‌كاندا، بۆیه لێره‌وه ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم، عێراق بێ ئێران هیچ نرخێكی نییه".