سه‌رۆكی وڵاتێكی ئه‌وروپی یه‌كێتی ئه‌وروپا به ترسنۆك وه‌سف ده‌كات
ره‌خنه له هه‌ڵوێستی یه‌كێتییه‌كه ده‌گرێت به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل
K24 - هه‌ولێر:
میلۆس زیمان، سه‌رۆكی كۆماری چیك رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی ئه‌وروپا ترسنۆكه و هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وتی "تیرۆریستی پشتیوانی فه‌له‌ستین" زاڵ بێت به‌سه‌ر پشتیوانانی ئیسرائیلییه‌كان.
ملیۆس زیمان، له به‌رامبه‌ر نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی پارتی راستڕه‌وی توندڕه‌و، به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا گوتی: "ده‌مه‌وێ به‌بیرتان بهێنمه‌وه، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌م دواییانه رێگه‌ی به له‌یلا خالید، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی فه‌له‌ستینیدا له‌به‌رده‌م نوێنه‌رانی ره‌خنه له ئیسرائیل بگرێت، ماوه‌یه‌كی زۆره كاری قێزه‌ونی له‌و جۆره‌م نه‌بینیوه".
له‌یلا خالید، یه‌كه‌م ژنه كه به مه‌به‌ستی ئازادكردنی گیراوه عه‌ره‌به‌كان له به‌ندیخانه ئیسرائیلییه‌كان، له ساڵی 1969 فڕۆكه‌یه‌كی بڕفێنێت.
دوای بڕیاری ناساندنی ئۆرشه‌لیم به پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ و بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و شاره، چیك یه‌كه‌م وڵات بوو رایگه‌یاند، ئه‌وانیش باڵیۆزخانه‌ی خۆیان ده‌به‌نه ئۆرشه‌لیم.
پێشتریش، ملیۆس زیمان، له ساڵی 2013، بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئۆرشه‌لیم، پێشنیازێكی پێشكه‌ش كردبوو.
هاوشان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ئه‌وروپا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چیك رایگه‌یاند، پێویسته ئۆرشه‌لیم "قودس" ببێته پایته‌ختی دوو ده‌وڵه‌ت، واتا ئیسرائیل و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی له داهاتوودا بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان داده‌مه‌زرێت.