گرووپێكی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی داراییه‌وه هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌سیلێكی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی، به ناوی "ئه‌بی فضل العباس"، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
ئه‌وس خه‌فاجی، سكرتێری گشتی ئه‌و هێزه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، روونی ده‌كاته‌وه، دوای به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ته‌واوی هێزه‌كانییان، چ ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته ناو حه‌شدی شه‌عبی، یان حه‌شدی به‌رگری، ده‌خه‌نه‌وه ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان.
خه‌فاجی راشیگه‌یاند، به شێوه‌یه‌كی كاتی له پۆستی فه‌رمانده‌یی ئه‌و هێزه‌دا ده‌مێنێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی عه‌بادی فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه ده‌ستنیشان ده‌كات و گوتی: "ده‌بینه یه‌كه‌م گرووپ بۆ ده‌ستپێشخه‌ریكردن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نها له ده‌ستی حكوومه‌تدا بمێنێته‌وه".
به گوێره‌ی وێبسایتی "ارم نیوز"، كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه وه‌ریگرتووه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه په‌یوه‌ندی به بابه‌تیكی دیكه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش لایه‌نی داراییه و ئه‌و هێزه هیچ پاڵپشتییه‌كی دارایی شك نابات بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگانه‌ی چه‌كدارانی میلیشیاكه بدات.
ئه‌و لیوایه‌ی حه‌شد له ساڵی 2012 دامه‌زراوه و ئه‌ركی سه‌ره‌كیشیان پاراستنی مه‌رقه‌دی "سه‌یده زه‌ینه‌ب" بووه له سووریا، دوای ئه‌وه‌ی گرووپه سه‌له‌فییه توندڕه‌وه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌رقه‌ده‌كه‌یان كرد.