داواده‌كرێت "وڵاتانی عه‌ره‌بی" سزا به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكادا بسه‌پێنن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان باس له شێوازی ئه‌و سزایان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جوبران باسیل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان، داوا له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات، بیر له سه‌پاندنی سزای ئابووری بكه‌نه‌وه به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته بكه‌ن بۆ ئۆرشه‌لیم "قودس".
باسیل له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب، له باره‌گای كۆمكاری عه‌ره‌بی له قاهیره رایگه‌یاند، پێویستی رێكاری پێویست له دژی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بگرنه‌به‌ر، ئه‌و رێكارانهش له رێگه‌ی دیپلۆماسی ده‌ستپێبكات، ته‌نانه‌ت سزای ئابووری و دارایی‌ش به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا بسه‌پێنن ئه‌گه‌ر پێویست بكات.
باسیل داوای ئاشته‌وایی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه و ئه‌وه‌شی به تاكه رێگه دانا و داوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد له‌ژێر ناوی "قودس".
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، داوایان له ئه‌مه‌ریكا كرد، به بڕیاره‌كه‌یاندا بچنه‌وه له باره‌ی به پایته‌خت ناساندنی ئۆرشه‌لیم له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه و رایانگه‌یاند، قودس "ئۆرشه‌لیم" شارێكه بۆ هه‌مووان و لای جوو، كریستیان و موسڵمانه‌كانیش پیرۆزه و هه‌مووان ده‌یانه‌وێ نوێژی تێدا بكه‌ن.