حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن مووشه‌كێكی دیكه‌ى باليستيیان ئاراسته‌ی سعوودیه كرد
مووشه‌كی "قاهر ئێم – 2"ی بالیستییان ئاراسته كردووه
K24 - هه‌ولێر:
گرووپی "ئه‌نساڕوڵڵا"ی حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن، رایانگه‌یاند، مووشه‌كێكی دیكه‌ی بالیستیان ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌یی سوپای سعوودیه كردووه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته.
راگه‌یاندنه‌كانی نزیك له‌و گرووپه شیعییه‌ی یه‌مه‌ن، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، بڵاوییانكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، مووشه‌كی "قاهر ئێم – 2"ی بالیستییان ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌یی سوپای سعوودیه كردووه له جیزان و دووپاتیشی ده‌كه‌نه‌وه، ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه.
تا ئێستاش سعوودیه هیچ لێدوانێكی له باره‌ی ئاراسته‌كردنی ئه‌و مووشه نه‌داوه.
دواى سه‌رهه‌ڵدانی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له نێوان لایه‌نگرانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، كه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه كوژرا، له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی ئه‌نساڕوڵڵای حووسی، قه‌یرانی یه‌مه‌ن به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌ڕوات و ئێستاش پێكدادانی چه‌كداری له‌نێوانیاندا هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، كه له ساڵی 2015ه‌وه به سه‌ركردایه‌تی سعوودیه پێكهینرا، له بۆردومانكردنی پێگه‌كانی حووسی به‌رده‌وامه.
پێشتر نیكی هه‌یلی، نوێنه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، مووشه‌كه بالیستییه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به حووسییه‌كان ده‌درێت و زۆربه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی سعوودیه‌ش ده‌كرێن، درووستكراوی ئێرانن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نموونه‌یه‌كی مووشه‌كێكی تێكشكاوی خسته‌ڕوو، كه سه‌ره‌تای مانگی رابردوو، حووسییه‌كان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی "شا خالید"یان كردبوو له ریازی پایته‌ختی سعوودیه.