راپۆرتێكی ئه‌مه‌ریكی: ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له زیادبووندایه
له 2018 به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ونه مه‌ترسییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرتێكی ئه‌مه‌ریكی، هۆشداری له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانییان له ناوچه‌كه ده‌كات و ئه‌و جه‌نگه‌ش سه‌ره‌وه‌ی لیستی مه‌ترسییه‌كانی 2018ی گرتووه، كه رووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه.
ئه‌و راپۆرته ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ساڵی داهاتوو، رووبه‌ڕووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه، قه‌یرانی كۆریای باكوور و زیادبوونی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه له‌سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
راپۆرته‌كه به گشتی باس له‌و مه‌ترسییانه ده‌كات، كه رووبه‌ڕووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته له ساڵی 2018 و روونیشی ده‌كاته‌وه، به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئێران و هاوپه‌یه‌مانه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له زیادبووندایه.
راپۆرته‌كه به‌هۆی تێوه‌گلانی ئێران له ململانێكانی ناوچه‌كه و پشتیوانیكردنی ئه‌و میلیشیایانه‌ی له بری ئێران شه‌ڕ ده‌كه‌ن، وه‌كو حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، حزبوڵڵای لوبنانی، ره‌خنه له تاران ده‌گرێت.
راپۆرته‌كه جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان واشنتن و تاران، ته‌نیا له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ ره‌نگه له هه‌ر پێكدادانێكی سه‌ربازی ئه‌نقه‌ست بێت له ئاوه‌كانی كه‌نداوه‌وه.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی كاری خۆپاراستنی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رچووه، 436 به‌رپرسی حكوومی ئه‌مه‌ریكا و پسپۆڕان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به‌شدارییان تێدا كردووه، مه‌ترسییه‌كانی 2018یشیان بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر سێ ئاست دابه‌ش كردووه.
پۆل ستێرێس، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی كاری خۆپاراستن و سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌كی راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: "قه‌یرانه‌كانی كۆریا و ئێران، له‌سه‌ر ئاستی گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی ئاڵوگۆڕییان پێوه‌دیاره"، جه‌حتیش ده‌كاته‌وه ئه‌و دوو قه‌یرانه له پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدان.
ستێرێس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیار و بژارده‌ی ژیرانه بگرێته به‌ر بۆ ئاراسته‌كردنی هه‌وڵه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵگیرانی ململانێكی چه‌كداری بگونجێت و خۆی له تێوه‌گلان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازییش بپارێزێت، كه تێچووه‌كه‌ی زۆره.
جیا له مه‌ترسییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، قه‌یرانی كۆریای باكوور و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان پیۆنگ یانگ له‌لایه‌ك و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌لایه‌كی دیكه، له ئاستی یه‌كه‌می ئه‌و مه‌ترسییانه‌ن.
هاوكات ئه‌گه‌ری كه‌وتنه ژێر هه‌ڕه‌شه و هێرشی ئه‌لیكترۆنی و به ئامانجگرتنی ژێرخانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌سه‌ر خاكی ئه‌مه‌ریكا، كه قوربانییه‌كی زۆری لێده‌كه‌وێته، وه‌ك ئاستی یه‌كه‌می مه‌ترسییه‌كان پۆلێنكراون.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی نێوان هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" و رووسیا، ململانێی سه‌ربازی نێوان چین و ئه‌و وڵاتانی هه‌ژموونی چین له‌ناوچه‌كانی ده‌ریای باشووری ئه‌و وڵاته ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به هه‌مان شێوه له ئاستی یه‌كه‌می مه‌ترسییه‌كانی هه‌ژمار كراون.
هاوكات فراوانبوونی بازنه‌ی شه‌ڕ له سووریا به سه‌رۆكایه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، له‌گه‌ڵ كه‌وتنی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان، كه دوو هۆكارن بۆ ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه، له ئاستی یه‌كه‌مدا هاتوون.