كلێسایه‌ك زه‌وییه‌ك ده‌فرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی مزگه‌وتێكی له‌سه‌ر درووست بكرێت
قه‌شه ده‌ڵێت: مافی هه‌موو كه‌سێكه له شوێنێكی شایسته په‌یڕه‌وی سرووته ئایینییه‌كانی خۆی بكات
K24 - هه‌ولێر:
كلێسای كاسۆلیكی شاری فلۆرێسنای ئیتاڵیا، بڕیاریداوه پارچه زه‌وییه‌كی خۆیان به موسڵمانانی ئه‌و شاره بفرۆشن، بۆ ئه‌وه‌ی مزگه‌وتێكی له‌سه‌ر درووست بكه‌ن، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه داوای ده‌كه‌ن.
وێڕای ناڕازیبوونی دانیشتووانه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌بره‌شییه‌ی فلۆره‌نسا بڕیاریداوه به‌شێك له زه‌وی كلێسای سیستۆ فیۆرهنتینۆی نزیك شاری توسكانا بفرۆشێت.
موسڵمانانی ئه‌و شاره چه‌ند ساڵێكه داوا ده‌كه‌ن شوێنێكیان پێ بدرێت بۆ ئه‌وه مزگه‌وتێكی له‌سه‌ر درووست بكه‌ن، به‌هۆی نه‌بوونی مزگه‌وتیش موسڵمانان نوێژه‌كانی هه‌ینی له ژێر زه‌مین و گه‌راجه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی، كاردینال جۆزیبی بیتۆری، قه‌شه‌ی شاری فلۆرێنسا بۆ به‌رپرسانی شاره‌كه گوتی: "مافی هه‌موو كه‌سێكه له شوێنێكی شایسته په‌یڕه‌وی سرووته ئایینییه‌كانی خۆی بكات".
هه‌رچه‌نده پێشتر به‌رپرسانی ئه‌و شاره رێگرییان له درووستكردنی مزگه‌وت كردووه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، پاپا فره‌نسیس، پاپای ڤاتیكان، شوققه‌یه‌كی تایبه‌تی كه‌نیسه‌ی وه‌ك شوێنی حه‌وانه‌وه، داوه‌ته په‌نابه‌ره موسڵمانه‌كانی سووریا.
عزه‌دین زیر، كه پێشنوێژی موسڵمانان ده‌كات له فۆرێسنا رایده‌گه‌یه‌نێت، نزیكه‌ی 800 ژێرزه‌مین و ژووری دواوه‌ی خانووه‌كان و گه‌راج بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ و هه‌ینی به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام هیچیان مزگه‌وت نین.
زیر هیوای ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت، ئه‌و گرێبه‌سته‌ی بۆ كڕینی پارچه زه‌وییه‌كه‌ی كڵێسا مۆركراوه، ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ رێگه‌پێدان به درووستكردنی چه‌ند مزگه‌وتێكی رێك‌وپێك و شایسته بۆ موسڵمانان.
ئه‌و ویسته‌ی كڵێسا بۆ درووسكردنی مزگه‌وت، له دوای ئه‌وه دێت له ساڵی رابردوو حكوومه‌تی ئێتاڵیا له‌گه‌ڵ ده‌سته ئایینییه ئیسلامییه‌كانی ئه‌و وڵاته گرێبه‌ستێكی مۆركرد بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند شوێنێكی تایبه‌ت بۆ مزگه‌وت ته‌رخان بكرێت و رێگه به خوێندنه‌وه‌ی قورئان بدرێت، ئه‌وه‌ش بۆ رێگه‌گرتن له توندڕه‌وی و تێكه‌ڵكردنی موسڵمانانه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیتاڵیا، كه ژماره‌یان ده‌گاته 1.7 ملیۆن كه‌س له ئیتاڵیا.
ئیتاڵیا پێچه‌وانه‌ی وڵاته‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، كه‌مترین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و هێرشی توندڕه‌وانی تێدا ئه‌نجامدراوه.