له به‌يروت دواى ئه‌وه ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته سه‌ر ته‌رمى ديپلۆماتكارێكى به‌ريتانى دۆزرايه‌وه
كه‌سوكاره‌كه‌ى نيگه‌رانن له ميديا
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى لوبنان، ته‌رمى ديپلۆماتكارێكى به‌ريتانى دۆزيه‌وه، كه له باڵيۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له به‌يروت كاريكردووه.
ريبيكا دايك، ئه‌و ديپلۆماتكاره بريتانيهيه كه ئه‌مڕۆ پۆليسى لوبنان ته‌رمه‌كه‌ى له سه‌ر رێگه‌يه‌كى خێراى به‌يروت دۆزيه‌وه.

كه‌ناڵى بى بى سى بريتانى له زارى به‌رپرسێكى باڵاى پۆليسى لوبنانه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و ديپلۆماتكاره بريتانييه رفێندراوه و ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته سه‌ر و دواتر خنكێنراوه.

ئاژانسى سپۆتينكى رووسى له‌و باره‌يه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه‌سوكارى ئه‌و ديپلۆماتكاره خه‌مبار و نيگه‌رانن له رووداوه‌كه و داوايانكردووه، وڵاته‌كه‌يان هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ ئه‌وه‌ى رووداوه‌كه‌يان بۆ روونبكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها داواشيان له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن كردووه، رێز له تايبه‌تمه‌ندى قوربانييهكهيان بگيرێت.