به رێى عێراق و سووريادا سوپاى پاسدار گه‌يشته ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاست
كاروانێكى سوپاى پاسداران و ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى، به‌ره‌و پارێزگاى دێرزوور به‌ڕێكه‌وتوون
K24 – هه‌ولێر:
ميليشيا ئێرانييه‌كان و سوپاى پاسداران به خاكى عێراق و سووريادا رێگه‌يه‌كى وشكانيان تا سه‌ر ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاست كردووه‌ته‌وه.
ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى له زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى سوورييه‌وه بڵاويكرده‌وه، ئێران ده‌ستيكردووه به به‌كارهێنانى رێگه‌ى وشكانى عێراق و سووريا بۆ به‌ستنه‌وه‌ى تاران به ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاسته‌وه.

ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، جموجۆڵى سه‌ربازى ئێران له تارانه‌وه به هێڵى وشكانى عێراق و سووريادا تا سه‌ر ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاست درێژ ده‌بێته‌وه.
كردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگه سه‌ربازييه له لايه‌ن ئێرانه‌وه دواى ئه‌وه دێت هێزه‌كانى سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا و ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى سه‌ر به ئێران له سنوورى عێراقه‌وه توانيان ناوچه‌كانى هاوسنوورى نێوان عێراق و سووريا كۆنترۆڵ بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌ى زانيارييه‌كانى ئه‌نادۆڵ له ناو سوورياوه باسيان له‌وه‌شكردووه، له چه‌ند رۆژى رابردوودا له ده‌روازه‌ى ئه‌لبوكه‌ماله‌وه كاروانێكى سوپاى پاسداران و ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى، به‌ره‌و پارێزگاى دێرزوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا كه‌وتوونه‌ته‌ڕێ.

له نۆڤێمبه‌رى رابردوودا هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د به يارمه‌تى ميليشيا شيعه‌كانى سه‌ر به ئێران توانيان شارۆچكه‌ى ئه‌لبوكه‌مالى هاوسنوورى عێراق، كه دوا پێگه‌ى داعش بوو كۆنترۆڵ بكه‌ن.