كيم جۆنگ ئون بڕياريدا سه‌رجه‌م هێڵه‌كانى ته‌له‌فۆنى وڵاته‌كه‌ى بگۆڕێت
رێبه‌رى ژماره‌ى ته‌له‌فۆنى كۆرياى باكوور براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ى وڵات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، كيم جۆنگ ئون بڕياريدا سه‌رجه‌م ژماره‌ى هێڵه‌كانى ته‌له‌فۆن له وڵاته‌كه‌يدا بگۆڕدرێن.
ئه‌و بڕياره‌ى كيم جۆنگ ئون دواى ئه‌وه دێت، كه رێبه‌رى ژماره‌ى ته‌له‌فۆنى كۆرياى باكوور براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ورده‌كارى سه‌رجه‌م ژماره‌كان دزه‌ى كردووه.
رۆژنامه‌ى سه‌نى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و رێبه‌ره‌ى دزه‌ى پێكراوه، ژماره‌ى دامه‌زراوه حكومى و ئه‌منييه‌كان و ئه‌ركيان له پاراستنى كيم جۆنگ ئون تێياندا خراوه‌ته‌ڕوو.
ئه‌و رێبه‌ره له لايه‌ن سه‌رچاوه‌يه‌كى هه‌واڵى كۆرياى باشوورى نه‌يارى كۆرياى باكووره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به تۆمه‌تى خيانه‌ت و دزه پێكردنى ئه‌و رێبه‌ره 500 لاپه‌ڕه‌ييه، ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆرياى باكوور ژماره‌يه‌ك تۆمه‌تباريان ده‌ستگيركردووه.
له‌و باره‌يه‌وه، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سپۆتينكى رووسى بڵاويكردووه‌ته‌وه، گۆڕينى ژماره‌ى هێڵه‌كانى په‌يوه‌نديكردن بووه‌ته بارگرانى به‌سه‌ر شانى دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تييه‌كانه‌وه و بۆيه ناچارن پشت به مۆبايل ببه‌ست له كاتێكدا تێچووى مۆبايل زۆر گرانه.
سه‌ره‌ڕاى داهێنانى مۆبايل، خه‌ڵكى كۆرياى باكوور، هێشتا گرنگى به به‌كارهێنانى هێڵى ته‌له‌فۆنى زه‌مينى ده‌ده‌ن.