سوپا به‌هێزه‌كه جه‌نگه‌كانی ده‌دۆڕێنێ
پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی شكسته‌كانی سوپای ئه‌مریكا بۆ ناشاره‌زایی سه‌رۆكه‌كان ده‌گێڕێته‌وه
k24 - هه‌ولێر:
زۆرینه‌ی ئه‌مریكییه‌كان پێیانوایه، خاوه‌نی باشترین سوپای جیهانن، به‌ڵام له واقیعدا ئه‌و سوپا باشه، ده‌ست به هه‌ر جه‌نگێك ده‌كات، چه‌ند حاڵه‌تێكی تایبه‌تی لێ ده‌ربكه‌یت، هه‌میشه ده‌یدۆڕێنی.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی " Defense One"ـی ئه‌مریكی، ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر وای دابنێن سوپای ئه‌مریكا تیپێكی وه‌رزشییه، به‌ڵام تۆماری جه‌نگی ئه‌و تیپه، له جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه تا ئێستا له ریزبه‌ندییه‌كی خراپدایه".
پێگه ئه‌مریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "ئه‌مریكا جه‌نگی ساردی برده‌وه، به‌ڵام هه‌ر جارێك سه‌ربازی ناردبێته جه‌نگێك و به‌شدارییان كردبێت، له كۆتاییدا له‌و جه‌نگه‌دا زیانیان به‌ركه‌وتووه و شكستیان هێناوه".
ده‌كرێت بگووترێت، جه‌نگی كۆریا سه‌ره‌تایه‌ك بووه، چونكه كۆتاییه‌كه‌ی به ئاگربه‌ست گه‌یشت نه‌ك رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی، خراپترین جه‌نگیش بۆ سوپای ئه‌مریكا جه‌نگی ڤێتنام بوو كه به‌و هۆیه‌وه 58 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژران".
ته‌نانه‌ت ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌یروت له ساڵی 1983 و لیبیا له ساڵی 2011، ئه‌وانیش به شكست بۆ ئه‌مریكا كۆتاییانهات.
له سه‌رده‌می جۆرج بوشی باوكدا، سوپای ئه‌مریكا له جه‌نگی عێراق زۆر باشبوو، به‌ڵام ساڵی 2001 كاتی ده‌ستیوه‌ردایه ئه‌فغانستان، تا ئێستا كه 16 ساڵ تێپه‌ڕیوه، هیچ ده‌ره‌نجامێكی باشی له‌و به‌شدارییه ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
له ساڵی 2003 بۆ دووه‌م جار جه‌نگی عێراقی به‌رپاكرد، به‌ڵام شكستێكی گه‌وره‌ی له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و جه‌نگه رووبه‌ڕوو بووه‌وه.
پێگه ئه‌مریكییه‌كه ده‌ڵێت "هۆكاری شكستی ئه‌مریكا له‌و جه‌نگانه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، چونكه ئه‌مریكییه‌كان كه‌سانێك ده‌كه‌ن به سه‌رۆك، زۆربه‌ی جار ئاماده‌ییان تێدانییه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییان له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان نییه، كه قورسترین ئه‌ركه له جیهاندا.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به قسه‌یه‌كی جۆن كینیدی، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا كردووه كه گوتبووی: "قوتابخانه‌یه‌ك بۆ ده‌رچوونی سه‌رۆكه‌كان نییه، به‌ڵام پێویسته سه‌رۆك توانای تێگه‌یشتنی ئه‌و شتانه‌ی هه‌بێت كه كاریگه‌ری ده‌كه‌نه سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكه‌كان".
له كۆتاییدا نوسیوویه‌تی "هه‌ژاری سه‌رۆكه‌كان له رووی فیكری ستراتیژی و نه‌بوونی توانای تێگه‌یشتن له سرووشتی ململانێكان، به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و ده‌ره‌نجامه خراپانه‌یه.