ئهردۆغان ههڕهشه دهكات
سهرۆككۆماری توركیا: بهشێك له ھێزەکان دەیانەوێ جوگرافیای ئێمە بە سیناریۆی جیاواز بگۆڕن
K24 - ههولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا دهڵێت: "عەفرین لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە، منبج لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە، گرێ سپی، رەسولیان و قامشلۆ لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە، لە شەمزیانانەوە تا چیای یایلە گشت سنوورەکانمان لە تیرۆریستان پاکدەکەینەوە. رێگە نادەین ھێلانەی تیرۆر لە ژێر سنوورەکانمان دابنێن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی گشتی پارتی دادو گهشهپێدان و سەرکۆماری تورکیا، لە میانی بەشدایکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پڕۆژەیەک لە شاری کارەمان ناوەندی پارێزگای مەرەش وتارێکی پێشکەش کرد و گووتی: "بەشێک لە ھێزەکان دەیانەوێ ئەو جوگرافیایەی ئێمە بە سیناریۆی جیاواز بگۆڕن. چەند دەسەڵاتێکی ناوچەکەش پشتیوانی لەو ھێزانە دەکەن "رێکخراوه تیرۆریستهكان" بێ رەوشترین و خوێناویترین ئامێری ئەم یارییەن. ئێمە ئەم یاریەمان دیت و ھەنگاوی پێویست بۆ تێکدانی ئەم یاریانە دەنێین".
ئەردۆغان لەباری پێشھاتەکانی ناوچەکەش گوتوویهتی: "ھیچ کام لەو پێشھاتانەی کە لە دەوروبەری توركیا روودەدەن، لە یەکتری جیا نین و پەیوەندییان بەیەکەوە ھەیە، ئامانجی کۆکوژی مرۆیی و شارستانی لە وڵاتی سووریا و بەردەوامی ستەمکاری لە قودس یەک شتە. قەیرانەکانی عێراق و یەمەن و کەنداوی عەرەبی لە چوارچێوەی ھەمان پڕۆژەدان".
لە درێژەی وتارەکەیدا سەرکۆماری تورکیا، ئاماژەی بەوە دا کە سنوورەکانی تورکیا لە تیرۆریستان پاکدەکەنەوە و گوتی: "عەفرین لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە، منبج لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە، گرێ سپی، رەسولیان و قامشلۆ لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە، لە شەمزیانانەوە تا چیای یایلە گشت سنوورەکانمان لە تیرۆریستان پاکدەکەینەوە. رێگە نادەین ھێلانەی تیرۆر لە ژێر سنوورەکانمان دابنێن".
سهرچاوه: ئاژانسی ئهنادۆڵو