"داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه"
گۆڤارێكی ئه‌مریكی: ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی داعشی تێدا گه‌وره بوو هێشتا وه‌ك خۆی ماوه
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری "Foreign Affairs"ـی ئه‌مریكی، له راپۆرتێكدا باسی ده‌رهاویشته‌كانی رووخانی داعش ده‌كات و ده‌ڵێت "پێش ئه‌وه‌ی داعش دوا هه‌ناسه بدات، سه‌رله‌نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه".
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی گۆڤاره ئه‌مریكییه‌كه، كه پشتی به مێژووی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌ستووه كه توانای سه‌رله‌نوێ خۆرێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانیان هه‌یه پاش ئه‌وه‌ی شكست ده‌هێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر داعشدا هات له عێراق و سووریا.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یداوه كه "ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه كه ساڵی 2003 به ده‌ستی ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی دامه‌زراو كاری بۆ پێشخستن و گۆڕینی شێوازه‌كانی كرد له‌و بارودۆخه‌دا، گرووپی جیاوازی له‌ژێر یه‌ك فیكردا كۆكرده‌وه".
ساڵی 2008 رێكخراوه چه‌كداره‌كه، سه‌رنجی خسته سه‌ر شه‌ڕی چه‌ته‌گه‌ری و كرده‌ی تیرۆریستی ناو به ناو تا ساتی گونجاوی بۆ هه‌ڵكه‌وێت، تا ئه‌و كاته ده‌رفه‌ته‌كه ره‌خساو درزی گه‌شه‌سه‌ندنی رێكخراوه‌كه به‌هۆی به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه گه‌وره‌تر بوو.
له هه‌مان ماوه‌دا، رێكخراوه‌كه كاری بۆ به‌ھێزكردنی شكۆی خۆی كرد، به‌رده‌وامی دۆخه ئه‌منی و سیاسییه‌كه‌ی بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌كانی قۆسته‌وه‌و "ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت"ـی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش ماوه‌ی سه‌ركه‌وتنی بوو كه له كۆتاییدا له دهستیانچوو.
ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ داڕووخانی خه‌ونی ده‌وڵه‌ت و راكردنی زۆربه‌ی چه‌كداره‌كانی بۆ بیابانه‌كانی سووریا و عێراق، سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هێزی رێكخراوه‌كه خه‌یاڵ نییه.
رووخانی ئه‌م دواییه‌ی داعش وه‌ك رێكخراوێك، مانای داڕووخانی بیروباوه‌ڕ و ئه‌و فیكره نییه كه ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوانه‌ی یه‌كخست، ئه‌وه‌ش ده‌بێته بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی بۆ به‌رده‌وامبوونیان.
زۆر كه‌س پێیوایه پاش په‌رته‌وازه‌بوونی ئه‌ندامانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه و په‌یوه‌ستبوونی هه‌ندێكیان به رێكخراوه هاوشێوه‌كانی داعش له ئه‌فریقا و ئاسیا و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ندێكیان بۆ ماڵه‌كانی خۆیان، هێشتا چاوه‌ڕوانی بارودۆخێكی گونجاون تا سه‌رله‌نوێ ریزه‌كانی خۆیان رێكبخه‌نه‌وه، ئه‌و بارودۆخه‌شی سه‌رله‌نوێ داعش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه مه‌یدانه‌كه و ھێشتا به‌شێكیان وه‌ك خۆیان ماون.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، گه‌نده‌ڵی و سیاسه‌تی تائیفه‌گه‌ری ده‌وڵه‌تی تائیفی عێراق، بۆ هه‌ندێك هێز، ژینگه‌یه‌كی له‌بار ده‌ڕه‌خسێنێ و ده‌بێته لانه بۆ گرووپه تیرۆریسته‌كان.
به‌ڵام له سووریا، بۆشایی ئه‌منی كه جه‌نگ له دوای خۆی جێیهێشتووه، زه‌مینه‌ی بۆ چالاكبوونه‌وه‌ی داعش له ده‌ست نه‌داوه، ئه‌وه‌ش ئه‌و بارودۆخه‌یه كه تا ئه‌م ساته هه‌یه و به‌رده‌وامبوونی، واتای مانه‌وه‌ی هیوای داعشه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێنه‌وه.