ئه‌و وێنانه‌ی چیرۆكی رووداوه تراژیدییه‌كان ده‌گێڕنه‌وه
ئاژانسی رۆژنامه‌گه‌ری فه‌ڕه‌نسی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی كاریگه‌ری ساڵی 2017 بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی رۆژنامه‌گه‌ری فه‌ڕه‌نسی، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی كاریگه‌ری ساڵی 2017ـی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌و وێنه‌گرانه‌وه گیراون كه له سه‌رانسه‌ری جیهان هاوكاری له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و دیارترین رووداوه‌كانی جیهانیان له گۆشه و چیرۆكی جیاوازه‌وه وێنه‌گرتووه.
به‌شێكی وێنه‌كان باسی كێشه وجه‌نگ و قه‌یرانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان و جه‌نگی داعش و یه‌مه‌ن و په‌نابه‌ران و كۆمه‌ڵێك كێشه و پرسی دیكه‌ی له خۆگرتووه.
له هه‌ر یه‌ك له‌و وێنانه‌دا كه به كوالیتییه‌كی به‌رز گیراون، چیرۆكێك یان چه‌ندین چیرۆكی تراژیدی هه‌یه و مرۆڤ ده‌توانێت له رێگه‌ی بینینی وێنه‌كانه‌وه ببینێت و بزانێت جه‌نگ و قه‌یرانه‌كان چ پاشخانێكی وێرنیان له ناوچه‌كه‌دا جێهێشتووه‌و هێشتا به‌رده‌وامه.









