"عه‌بادی ده‌رفه‌تێكی گرنگی بۆ ده‌ڕه‌خسێ"
رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له ئێران: عه‌بادی ده‌رفه‌تی درووستكردنی دوو ئیداره‌یی له هه‌رێم بۆ هه‌ڵكه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "الاخبار" كه له‌لایه‌ن حزبوڵڵای لوبنانی سه‌ر به ئێران پاڵپشتی دارایی ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/12/2017 له راپۆرتێكدا باسی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و "خۆپیشاندانه‌كانی" پارێزگای سلێمانی كردووه‌و نوسیوویه‌تی "ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ده‌رفه‌ت بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ره‌خسێنێت تا ئه‌جێندای خۆی بۆ دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ دوو ئیداره جێبه‌جێ بكات".
رۆژنامه‌كه له زاری كه‌سێكه‌وه كه به به‌رپرسێكی كورد ناوی بردووه ده‌ڵێت: "ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له رووی سیاسییه‌وه دوورپێچ بكرێت و هه‌رێمی كوردستانیش بكرێته دوو ئیداره‌یی (هه‌ولێر و سلێمانی)، چونكه به كرده‌ییش ئه‌و دوو ناوچه‌یه له یه‌كتری دابڕاون".
رۆژنامه‌كه‌ی حزبوڵلا ده‌ڵێت "نه‌خشه‌ی هه‌رێم هه‌مووار ده‌كرێت و قسه‌كردن ده‌رباره‌ی گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێریش پێده‌چێت به‌رهه‌می نه‌بێت و دواخرابێت، چونكه قسه هه‌یه تا سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی بۆ عه‌بادی ره‌خساندووه تا ئه‌جێندای خۆی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات".
ئاماژه‌ی به‌و قسه‌یه‌ش كردووه كه ده‌ڵێت "هه‌ر كاتێك كورده‌كان له به‌دیهاتنی خه‌ونه‌كانیان نزیك ده‌بنه‌وه، نه‌هامه‌تییه‌كانیان گه‌وره‌تر ده‌بێت".
رۆژنامه‌كه باسی ئه‌و بارودۆخه ده‌كات كه به‌ناوی خۆپیشاندان و داخوازی مووچه و باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك پێش دوو رۆژ له ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و كۆیه ده‌ستیپێكرد و به توندوتیژی و كوژرانی ژماره‌یه‌ك كه‌س و سووتاندن و وێرانكردنی به‌شێك له ده‌زگا حكومی و حزبییه‌كانی پارێزگاكه كۆتاییهات، به‌ڵام حه‌یده‌ر عه‌بادی مژده‌ی خۆشی بۆ ئه‌و كه‌سانه پێنه‌بوو كه له درووشمه‌كانیاندا به جێگره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌زانی و هانیان بۆ ده‌برد، چونكه ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گووتی: "ناتوانین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بده‌ین".