داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌م ناوچه‌یه‌ى عێراق
دوای پاشه‌كشه‌ی سوپا و حه‌شد
K24 - هه‌ولێر:
وێڕاى خوێندنه‌وه‌ی وتاری سه‌ركه‌وتن و كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش، له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌ڵام تا ئێستاش چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه چالاكییان له‌سه‌ر خاكی عێراق ماوه و له شه‌ڕ كردنیش به‌رده‌وامن.
عه‌بدولخالق عه‌زاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله، رایگه‌یاندووه، دوای پاشه‌كشه‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، كه هۆكاره‌كه‌ی دیار نییه، چه‌كدارانی داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌ی "موته‌یبیجیه" و سنووری نێوان هه‌ردوو پارێزگای دیاله و سه‌ڵاحه‌ددین.
عه‌زاوی روونیشی ده‌كاته‌وه، له ماوه‌ی كێوماڵكردن و پاكتاو كردنی موته‌یبیجیه، قوربانی زۆر دراوه، به‌ڵام بڕیاری پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كان له ناوچه‌كه، له ناكاو بوو و شۆكی كردین.
به گوێره‌ی گوته‌ی غه‌زاوی، گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ ناوچه‌كه، ئاماژه‌ی مانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی زۆری باكووری دیاله، به‌تایبه‌تیش عوزێم.
دووشه‌ممه‌ی رابردوو، هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی موته‌یبیجیه‌یان راگه‌یاند و دووپاتیان كرده‌وه، هیچ چه‌كدارێكیش داعش له ناوچه‌كه بوونی نه‌ماوه، به‌ڵام دوای ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه، كه سێ رۆژی خایاند، ئێستا چه‌كدارانی داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و ناوچه‌یه.