رۆماریۆ بۆ وه‌رگرتنی پۆستێكی گه‌وره هاته‌وه مه‌یدان
ده‌یه‌وێت باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر تۆپی پێی به‌رازیل دا بسه‌پێنێت
رۆماریۆی یاریزانی برازیل و پاڵه‌وانی مۆندیالی ساڵی1994 بڕیاریداوه خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی فیدراسیۆنی تۆپی پێی برازیل به‌ربژێر بكات.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 20 دێسێمبه‌ری 2017، رۆماریۆ له ئینستاگرامی خۆی رایگه‌یاند خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی فیدراسیۆنی تۆپی پێی برازیل به‌ربژێر ده‌كات.
رۆماریۆ ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی حكوومه‌تی برازیله، ده‌ستێكی باڵای له لێكۆڵینه‌وه‌كانی ماركۆ پۆلۆی سه‌رۆكی سڕكراوی فیدراسیۆنی تۆپی پێی برازیل هه‌بوو كه بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه سڕ كراوه، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی سڕكردنه‌كه‌ی سزایه‌كی تووندتری به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
رۆماریۆ له ساڵی2009 دوای تۆماركردنی هه‌زار گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ڤاسكۆ دیگاما، ئایندهۆڤین و بارسێلۆنا به‌یه‌كجاری وازی له یاریكردن هێنا و دوای ئه‌وه‌ش چووه ناو كاری سیاسی، له‌دوای ئه‌ویش رۆناڵدینیۆ بڕیاریدا له ساڵی 2018 خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی برازیل به‌ربژێر بكات.
رۆماریۆی ته‌مه‌ن 51 ساڵ، له یانه‌ی ڤاسكۆ دا گامای به‌رازیلی ده‌ستی به یاریكردن كرد، دواتر له 1988 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌نداوه به‌ره‌و خوله‌كانی ئه‌ورووپا هات، پاشان له نێوان ساڵانی 1993 ـ 1995 یاری بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا كرد، پاشان یانه‌كانی ڤالێنسیا، فلامینگۆ، میامی و سه‌دی قه‌ته‌ری تاقی كرده‌وه و له 2009 له ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌وه وازی له یاریكردن هێنا.