ئه‌ردۆغان بۆ ئال نهيان: باپيرت له كوێ بوو كاتێك ئێمه به‌رگريمان له مه‌دينه ده‌كرد
سه‌رۆكى توركيا به "توندى" وه‌ڵامى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيماراتى دايه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا به "توندى" وه‌ڵامى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيماراتى دايه‌وه.
عه‌بدوڵڵا بن زايد ئال نهيان له تويته‌ر، تويتى كه‌سێكى ديكه‌ى دووباره بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێيدا نووسراوه، "عوسمانييه‌كان له شارى مه‌دينه و له ساڵى 1916 تاوانيان ئه‌نجامداوه".
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكرده‌وه، له وه‌ڵامى ئه‌و تويته‌دا، ئه‌ردۆغان له وتارێكدا كه له ئه‌نقه‌ره پێشكه‌شيكرد، گوتى: "كاتێك فه‌خره‌دين پاشا به‌رگرى له شارى مه‌دينه ده‌كرد، باپيرت له كوێ بوو ئه‌ى هيچ پێ نه‌بوو كه قسه‌مان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستى".
ئه‌ردۆغان گوتيشى: "پێويسته له‌سه‌رت سنوورى خۆت بزانيت. هێشتا تۆ ئه‌وه نازانين كه ئه‌مه گه‌لى توركه. هێشتا ئه‌ردۆغان و باوباپيرى ئه‌ردۆغان ناناسيت".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه ده‌زانين له‌گه‌ڵ كێ مامه‌ڵه ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه مامه‌ڵه ده‌كات كه ده‌مدرێژى ده‌كه‌نه سه‌ر مێژوومان و كه‌سايه‌تى فه‌خره‌دين پاشا و له كاتى گونجاو‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ين".