ئه‌مريكا سزاى عێراق ده‌دات
حكومه‌تى عێراق له كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان دژى ئه‌مريكا ده‌نگى دا
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى عێراق له كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان دژى ئه‌مريكا ده‌نگى دا و چاوه‌ڕوانيش ده‌كرێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌دا، ئه‌مريكا هاوكارييه‌كانى بۆ عێراق رابگرێت كه ساڵانه بڕى 5 مليار دۆلار زياتره.
دوێنێ له كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر داواى توركيا و يه‌مه‌ن، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به په‌له ئه‌نجامدرا بۆ تاوتوێكردنى بڕياره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا سه‌باره‌ت به پرسى داننان به (ئۆرشه‌ليم- قودس) وه‌ك پايته‌ختى ره‌سمى ئيسرائيل.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، عێراق له ريزى ئه‌و 128 وڵاته بوو كه ده‌نگى دژى بڕياره‌كه‌ى ئه‌مريكا دا.
ئاژانسى ئه‌مريكى بۆ گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى (USAID) بڵاويكردووه‌ته‌وه، 9 وڵات له‌و 10 وڵاته‌ى كه زۆرترين سووديان له هاوكارييه‌كانى ئه‌مريكا له ساڵى رابردوو وه‌رگرتووه، پشتيوانى بڕياره‌كه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانيان كردووه له دژى ئه‌مريكا و هه‌روه‌ها 10 وڵاتى ديكه‌ش كه سوودمه‌ندبوونه له هاوكارييه‌كانى ئه‌مريكا ده‌نگيان نه‌داوه.
له‌و 9 وڵاته‌ى كه ساڵى رابردوو زۆرترين هاوكارييان له لايه‌ن ئه‌مريكاوه كراوه، عێراق به پله‌ى يه‌كه‌م دێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى (USAID) هه‌ريه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه و كشتوكاڵ و بازرگانى ئه‌مريكا زۆرترين هاوكارى عێراقيان كردووه و قه‌باره‌ى هاوكارييه‌كان ده‌گاته 5.28 مليار دۆلار. له دواى عێراقيش ئه‌فغانستن دێت كه به بڕى 5.06 مليار دۆلار هاوكارى كراوه.
له پله‌ى سێيه‌مدا ميسر دێت و ساڵانه به بڕى 1.23 مليار دۆلار هاوكارى كراوه. له پله‌ى چواره‌مدا ئه‌رده‌ن به بڕى 1.21 مليار دۆلار و دواى ئه‌ويش كينيا به 1.14 مليار دۆلار و ئه‌سيوبياش به 1.11 مليار دۆلار هاوكارى كراون كه‌چى هه‌موويان له دژى ئه‌مريكا ده‌نگيانداوه.
له رێگه‌ى سايته‌كه‌يه‌وه دامه‌زراوه‌ى (USAID) ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه پاكستان له پله‌ى حه‌وته‌مى ئه‌و وڵاتانه‌يه كه هاوكارى كراوون و ساڵانه ئه‌مريكا 778 مليۆن دۆلارى بۆ خه‌رجكردووه. له پله‌ى هه‌شته‌مدا نايجيريا دێت و ساڵانه 718 مليۆن دۆلار و دواتريش باشوورى سودان دێت كه به 708 مليۆن دۆلار هاوكارى كراوه و له پله‌ى ده‌يه‌ميشدا ته‌نزانيا دێت به 629 مليۆن دۆلار هاوكارى كراوه.
له‌و 10 وڵاته كه زۆرترين هاوكارييان له لايه‌ن ئه‌مريكاوه كراوه، ته‌نيا باشوورى سودان ده‌ستى به‌رز نه‌كردووه‌ته‌وه و ئه‌ويش بێده‌نگى هه‌ڵبژاردووه.
پڕۆژه بڕياره‌كه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كه دوێنێ په‌سند كرا، به ناونيشانى "كرده‌وه‌كانى ئيسرائيل ناياساين له قودسى خۆرهه‌ڵاتى داگيركراو و هه‌موو زه‌وييه فه‌له‌ستينييه‌كانى ديكه".
دوێنێ ئه‌مريكا هه‌ڕه‌شه‌ى بڕينى هاوكارييه‌كانى له‌و وڵاتانه كرد، كه ده‌نگيان له دژى ئه‌مريكا داوه و نوێنه‌رى هه‌ميشه‌يى ئه‌مريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان نيكى هايلى رايگه‌ياند، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى له دژى ئێمه ده‌نگيانداوه ناويان تۆمار ده‌كه‌ين.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كاندا له كۆى 193 ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌كه نوێنه‌رى 21 وڵات ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوون، 35 وڵات ده‌نگيان نه‌دا، 128 وڵات به (به‌ڵێ) ده‌نگيان دا و ته‌نيا 9 وڵات دژى بوون ئه‌وانيش ئه‌مانه بوون: (هيندۆراس، گواتيمالا، تۆگۆ، پالاو، ناورۆ، ميكرۆنيزا، ئيسرائيل، دوورگه‌كانى مارشاڵ، ئه‌مريكا).