ناكۆكی سعوودیه و ئێران پێ ناوه‌ته وه‌رزێكی مه‌ترسیداره‌وه
"ناتوانرێت پێشبینی ده‌رنجامی ئه‌و دۆخه بكرێت كه ئێستا له گرژیه‌كانی نێوان ریاز و تاران به‌دی ده‌كرێت"
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ئێكسپرێس"ی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، ناكۆكیه‌كانی نێوان ئێران و سعوودیه پێیان ناوه‌ته قۆناغێكی زۆر مه‌ترسیداره‌وه، كه ناتوانرێت پێشبینی ده‌ره‌نجامه‌كانی بكرێت.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، دوا گۆڕانكاریه‌كانی نێوان حوسییه‌كان و حكومه‌تی یه‌مه‌ن له شه‌ڕی ناوخۆی به‌رده‌وامدا، له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئاڵۆزبوونی ئاسایشی ته‌واوی ناوچه‌كه، به‌وه‌ی كه جه‌نگی یه‌مه‌ن جه‌نگێكی به وه‌كاله‌ته له‌بری سعوودیه و ئێران، كه ئێران پشتگیری له حوسییه شیعه‌كان ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ریشدا هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌ركردایه‌تی سعوودیه پشتگیری له حكومه‌تی فه‌رمی یه‌مه‌ن ده‌كات.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا، ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی ئه‌و مووشه‌كه بالیستیانه ده‌كات، كه حوسیه‌كان ئاراسته‌ی سعوودیه و ئیمارات ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت، هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه دۆخه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت و رووداوه‌كان لهقهبارهیهكی گه‌وره‌دا بته‌قنه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به بۆچوونی "ماركۆس جینفكس" شرۆڤه‌كاری كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كۆمپانیای "تی ئێس لۆمبارد" كراوه كه گوتوویه‌تی، گرژییه‌كانی نێوان ئێران و سعوودیه به‌ئاستێك گه‌یشتوون، ناتوانرێت پێشبینی ئاكامه‌كانی بكرێت. هه‌وره‌ها ناوبراو راشیگه‌یاندووه "ده‌مه‌وێت پێشبینی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ملاملانێیهی نێوان تاران و سعوودیه بكه‌م، به‌ڵام ناتوانم چونكه زۆر ئاڵۆز و مه‌ترسیدارن، ده‌كرێت بڵێم ئه‌مه یه‌كه‌م جاره هیچ كه‌سێك ناتوانێت پێناسه‌یه‌كی ئه‌و دۆخه بكات، كه ئه‌گه‌ری روودانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه".
جینفكس گوتوویه‌تی "ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ ئه‌مه‌ریكا و رووسیا له ناوچه‌كه بوونیان هه‌بوو، دواتر ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له ناوچه‌كه بوو، به‌ڵام ئێستا هیچ كامێك له‌ناوچه‌كه نه‌ماون و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی هێز درووست بووه، كه سه‌ره‌تا ئێران ئه‌و بۆشاییه‌ی بینی و دواتریش ماوه‌ی "5" ساڵه سعوودیه هاتۆته ناو كێبڕكێیهكهوه"، ده‌شڵێت، "دوای مردنی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، ئاماژه‌كانی جه‌گی به‌وه‌كاله‌ت له‌نێوان ریاز و تاران زیاتر ده‌ركه‌وتوون".
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌و شرۆڤه‌كاره ده‌شڵێت "حوسیه‌كان ساڵحیان كوشت كه پێشتر هاوپه‌یمانی خۆیان بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌خاته روو كه‌له‌وانه‌یه حوسیه‌كان مووشه‌كی زیاتر ئاراسته‌ی سعوودیه بكه‌ن، چونكه ساڵح به‌ر له كوشتنی به‌نیاز بوو دانوستان له‌گه‌ڵ ریازدا بكات"، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه حوسیه‌كان به‌رپرسیارێتی خۆیان له ئاراسته‌كردنی ئه‌و مووشه‌كانه نیشانداوه و دوا دانه‌شیان له رۆژی 19ی ئه‌م مانگه ئاراسته‌ی كۆشكی شاهانه‌ی سعوودیه كردبوو و له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه به‌رله گه‌یشتنی به زه‌وی ته‌قێندرابووه‌وه، كه به‌ڕای جینفكس "ئه‌مه ده‌ستپێكی وه‌رزێكی مهترسیاری گرژیه‌كانی نێوان ئێران و سعوودیه‌یه".
ده‌یلی ئێكسپرێس راپۆرته‌كه‌ی به‌وه كۆتایی ده‌هێنێت "كۆشكی شاهانه و بنكه و دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌كان و دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كانی شانشینی سعوودیه ده‌بنه ئامانجی له‌پێشینه‌ی مووشه‌كه‌كانی حوسیه‌كان".