حوسییه‌كان به‌هێزی چه‌ك سه‌ربازی ناچاری به‌سه‌ر خه‌ڵكی یه‌مه‌ندا ده‌سه‌پێنن
حوسییه‌كان قوتابیان به‌زۆر لههۆڵهكان ده‌رده‌هێنن و په‌لكێشی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
میدیاكانی وڵاتانی كه‌نداو له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی شاری زوماری یه‌مه‌ن بڵاویانكرده‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی سوپای یه‌مه‌ن، چه‌كدارانی حوسیه شیعه‌كان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن، ده‌ستیان داوه‌ته سه‌پاندنی سه‌ربازی ناچاری به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، حوسییه‌كان داوایان له سه‌ربازانی پێشوو كردووه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌ركی سه‌ربازییان، هه‌ر كه‌سێكیش ره‌تی بكاته‌وه ئه‌وا ده‌یڕفێنن.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی فوراتی ئێخباری، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایانكردووه، حووسیه‌كان له‌و كاره‌یاندا هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر قوتابخانه‌كان، به‌تایبه‌ت قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان و قوتابیان به‌ناچاری له هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌هێننه ده‌ره‌وه و به‌زۆر ده‌یانبه‌نه ریزه‌كانی چه‌كداریه‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌شداری له شه‌ڕدا بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێستا حوسییه‌كان هێزێكی زۆری مرۆییان له شه‌ڕدا له‌ده‌ستداوه و، له به‌رامبه‌ریشدا به‌مدواییانه سوپای یه‌مه‌ن پێشڕه‌وی زۆری كردووه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ش سوپای یه‌مه‌ن لیستێكی بڵاوكرده‌وه، كه جگه له ناوی چه‌كدارانی ئاسایی، ناوی 80 سه‌ركرده‌ی دیاری میلیشیای حوسی له لیسته‌كه‌دا هه‌بوون، كه له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا له شه‌ڕ كوژراون، ئه‌مه‌ش زۆرترین زیانی به حووسیه‌كان گه‌یاندووه.