ریال مەدرید دەیەوێت داڤید ڤیای 36 ساڵان بە خواستن بباتە ریزەکانی

شایانەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گۆڵکردن پەنا بۆ ڤیا دەبەن

K24- هەولێر

ریال مەدرید دەیەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بە خواستن داڤید ڤیای 36 ساڵان بگوازێتەوە ریزەکانی.
رادیۆی ئۆندا سێرۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە مانگی داهاتوو لە کاتی کرانەوەی دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان داڤید ڤیا لە نیویۆرک سیتی ئەمریکییەوە بە خواستن تاکو هاوینی داهاتوو بگوازێتەوە ریزەکانی، بۆ ئەوەی لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزە لە هێلی هێرشبردن یارمەتی مێرێنگی بدات، کە یانە ئیسپانییەکە بڕیاری داوە لەم زستانە هەوڵ بۆ کڕینی هێرشبەرێک و بەرگریکارێک و گۆڵپارێزێک بدات.
ڤیا لەم وەرزەی خولی ئەمریکی ناسراو بە ئێم ئێل ئێس لە 31 یاری 22 گۆڵی کرد و پێنج گۆڵی دروستکرد، لە سەردەمی یاریکردنی لە ڤاڵێنسیا پێش ئەوەی بچێتە بارسێلۆنا نزیکبوو بچێتە ریال مەدرید

ئامارەکانی داڤید ڤیا لەم وەرزەی خولی ئەمریکی
ئامارەکانی داڤید ڤیا لەم وەرزەی خولی ئەمریکی