ئەمساڵ 81 رۆژنامەنووس لە جیھان کوژراون
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی عێراق پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه
K24 – برۆکسل:
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان، کە بارەگای سەرەکی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە، ئاماری کوژراوانی رۆژنامەنووسان لە سه‌رتاسه‌ری جیھان بۆ ئەمساڵ بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی ئامارەکەش، ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ 10 ساڵی رابڕدوودا كه‌مترین حاڵه‌تی كوژرانی رۆژنامه‌نووسانی تێدا تۆماركراوه، كه ته‌نها 81 رۆژنامه‌نووس كوژراون، به به‌راورد به ساڵی رابردوو، 12 حاڵه‌ت كه‌میكردووه، كه تێیدا 93 رۆژنامه‌نووس كوژراون.
ئەنتۆنیۆ بێلانگه‌ر، سکرتێری گشتی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان، دەڵێت: "کەمبوونەوەی ژمارەی رۆژنامەنووسە کوژراوەکان، نابێتە ھۆی ئەوەی ئەوان لە بەرگریکردن لە رۆژنامەنووسان لەو ئاستەی خۆیان رازی بن، بەڵکو ھانیان دەدات کاری زیاتر بکەن".
به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی فیدراسیۆن، لە وڵاتانی عەرەبیدا زۆرترین رۆژنامەنووس کوژراون كه 26 رۆژنامەنووس بووە، لەرۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش 24 رۆژنامەنووس، لە ئەمریکا 17، لە ئەفریقا 8، لە ئەوروپاش 2 رۆژنامەنووس کوژراون.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیھانیش، زۆرترین رۆژنامەنووسی کوژراو لە وڵاتی مەکسیک بووە و 13 رۆژنامەنووس کوژراون، دواتر عێراق و ئەفغانستان پێکەوە پلەی دووەمیان گرتووە کە زۆرترین رۆژنامەنووسیان تێدا کوژراوه و له هه‌ر یه‌كێكیان 11 رۆژنامەنووس کوژراون.
وڵاتانی دیكه‌ی جیهانیش، وه‌كو سوریا 10 رۆژنامەنووس، ھیندستان 6 رۆژنامەنووس، فلیپین 4 رۆژنامەنووس، پاکستان 4 رۆژنامەنووس، نێجیریا 3 رۆژنامەنووس، سۆماڵ 3 رۆژنامەنووس، ھیندۆراس 3 رۆژنامەنووس کوژراون.
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان رایگەیاندووە بەچەند ھۆکارێکی جیاواز رۆژنامەنووسان لەئەمساڵدا کوژراون لەو ھۆکارانەش، بوونی شەرو پێکدادان و گرژی و ئاڵۆزی لەناو ھەندێک لە وڵاتانی عەرەبیدا، ھەروەھا رێکخراوی داعش و لاوازی ھێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی وڵاتان، وای کردووە ئەم ژمارە رۆژنامەنووسە ببنە قوربانی.
لەکۆی 81 رۆژنامەنووسی کوژراو له‌مساڵدا، 73 رۆژنامەنووسیان لەرەگەزی نێر بوون و 8 رۆژنامەنووسیش لەرەگەزی مێ.