كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی ته‌عریبه
وەفدێکى نەتەوەیەکگرتووەکان له "ته‌عریبی" سەرگەڕان ده‌كۆڵنه‌وه
K24 - كه‌ركووك:
لوقمان ئەحمەد، بەڕێوبەرى ناحیەى سەرگەڕانى سەر بەشارۆچکەى دووبز، بەکوردستان 24ى راگه‌یاند، ئەو شانده‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد كه سه‌ردانی سەرگەڕانییان كردووه، ڕێگە چارەیان پێ نەبوو بۆ چارەسەر کردنى کێشەى خەڵک و دواى گەڕانەوەیانیش پشێوى لەنێوان ماڵە کوردەکان و عەرەبە بەدووکانى سنوورەکە دروست بووە.
بەوتەى لوقمان ئەحمەد، ئەو کێشەیەى کە لەناوچەکەدا دروست بووە تاکو ئێستا بەردەوام و هێزه‌كانیش نەکشاونەتەوە و کێشەکانیش بەهەڵواسراوى ماوەتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، هەموو کاربەدەستانى هەرێمى کوردستان و عێراقیشى له رووداوه‌كه ئاگادارکراوەتەوە.
لوقمان ئه‌حمه‌د ئاشكرای كرد، بڕیاره شاندێكی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانى شارۆچکەى دووبز بکەن و بەمەبەستى بەدواداچوونى کێشەكه سەردانى ئەو گوندانەیش بکەن.
روونیشی كرده‌وه، ئێسشتاش هەموو لایەک هاتوونەتە سەر خەت و پاڵپشتى لەداواى هاووڵاتییانی كورد دەکەن، چونکە کورد لەسەر خاکی خۆیەتى و ئێستا دەیانەوێت دەریان بکەن لە ناوچەکە و شوێنەکە تەعریب بکەن، ئەمەش مەترسییەکى گەورەیە کە ڕووى لەناوچەکە کردووە.

له‌م باره‌یه‌وه محه‌مه‌د عوسمان، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، دوێنێ شاندێكی په‌رله‌مانتاران له فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی، گۆڕان و كۆمه‌ڵ سه‌ردانی قه‌زای دوبز و ناحیه‌ی سهرگهڕانییان كردووه.
محه‌مه‌د عوسمان راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆی درووستبوونی كێشه‌كه، نووسراوی راكان جبووری، پارێزگاری كه‌ركووكه به وه‌كاله‌ت، به‌و پێیه‌ی دوای نووسراوه‌كه‌ی ئه‌و رووداوه‌كان روویانداوه.
روونیشی كرده‌وه، له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا نییه نووسراوی له‌و شێوه‌یه بكات و پۆلیسی سه‌ڵاحه‌ددین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره راسپێرێت و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و نووسراوه لێپێچینه‌وه‌ی توندی یاسایی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كێشه‌كه هێشتا به ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌رنه‌بووه و له سه‌ردانه‌كه‌شدا جه‌ختییان له‌وه كردووه‌ته‌وه، پێویسته به گوێره‌ی یاسا و ده‌ستوور مامه‌ڵه‌كه له‌گه‌ڵ كێشه‌كه‌دا بكرێت.
دووپاتیشی كرده‌وه، درووستبوونی ئه‌و كێشه‌یه له كاتێكدایه، كه ناوچه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ه.
محه‌مه‌د عوسمان ئاشكراشیكرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، گه‌ره‌نتی وه‌رگیراوه، به‌ڵام هێشتا پێویستی به هه‌وڵی جددیتر هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوه‌تی كێشه‌كان له ناوچه‌كه.
ا. م