به‌هۆی هێرشێكی داعش 13 كه‌س كوژران و بریندار بوون
عه‌بادی كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش راگه‌یاند و چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ش جموجۆڵیان ماوه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشێكی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، له باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، 13 كه‌س كوژران و برینداربوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌و ده‌سته‌یه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش، ناوه‌ڕاستی شه‌وی رابردوو، هێرشێكیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی "فه‌رحانیه" ئه‌نجامداوه، كه ده‌كه‌وێته باكووری شارۆچكه‌ی به‌له‌دی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین.
به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش‌یش، 4 كه‌س كوژران و 9 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌و هێرشانه‌ی چه‌كدارانی داعش، كه تێیدا چه‌كی سووك به‌كارده‌هێنن، له‌كاتێكدایه، كه پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش راگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێستاش جموجۆڵی ئه‌و رێكخراوه و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌ی عێراق ماوه.