تره‌مپ له باره‌ى خۆپيشاندانه‌كانى ئێرانه‌وه هاته ده‌نگ
پشتيوانى ئێران بۆ تيرۆر هۆكارى سه‌ره‌كى ناڕهزايهتييهكانه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر له باره‌ى خۆپيشاندانه‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه رايگه‌ياند، پشتيوانى ئێران بۆ تيرۆر هۆكارى سه‌ره‌كى ناڕهزايهتييهكانه.
تره‌مپ نووسيويه‌تى: "ئێران رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى فراوانى ناڕه‌زايه‌تى بووه‌ته‌وه. دواجار خه‌ڵك هه‌ڵوێستێكى دانايانهى له باره‌ى ماڵ و سامانى دزراوى گرته به‌ر كه بۆ پشتيوانى تيرۆر به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "ئه‌مريكا به بايه‌خه‌وه چاودێرى ناڕه‌زايه‌تييه‌كان ده‌كات و هه‌روه‌ها له رووى پێشێلكارى مافه‌كانى مرۆڤيشه‌وه چاوى له‌سه‌ر ناڕهزايهتييهكانه".
Big protests in Iran. The people are finally getting wise as to how their money and wealth is being stolen and squandered on terrorism. Looks like they will not take it any longer. The USA is watching very closely for human rights violations!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) ٣١ ديسمبر، ٢٠١٧
ئه‌مريكا به‌رده‌وام كۆمارى ئيسلامى ئێران به چاو‌دێر و پشتيوانى تيرۆر و هاوكاريكردنى حزبوڵڵاى لوبنان تۆمه‌تبار ده‌كات، كه له لايه‌ن ئه‌مريكاوه به رێكخراوێكى تيرۆريستى هه‌ژمار ده‌كرێت.
ماوه‌ى چوار رۆژه له گه‌وره شاره‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێران خۆپيشاندان دژى ده‌سه‌ڵاتداران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئ.ر