تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى واتسئا‌پ له ژماره‌يه‌ك وڵات له‌كار كه‌وت
له چه‌ندين وڵاتى ئاسيا و ئه‌وروپا و ئه‌مريكا له‌كاركه‌وتووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌كارهێنه‌رانى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى واتسئا‌پ، له ژماره‌يه‌ك وڵاتى جيهان ئاماژه به بوونى كێشه له خزمه‌تگوزارى ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه ده‌كه‌ن و به گوێره‌ى زانيارييه‌كان له ژماره‌يه‌ك وڵات تۆڕه‌كه په‌كى كه‌وتووه.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن له ژماره‌يه‌ك وڵاتى جيهان بڵاويانكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مشه‌و خزمه‌تگوزارى واتسئا‌پ له وڵاتانى مه‌غريب، ماليزيا، سويسرا، هيندستان، مه‌كسيك، ئه‌مريكا، بريتانيا، ئه‌ڵمانيا، رووسيا و ژماره‌يه‌ك وڵاتى ديكه په‌كى كه‌وتووه و به‌كارهێنه‌رانى ناتوانن ئه‌و تۆڕه به‌كاربهێنن.