2018 ئه‌م پێنج قه‌یرانه‌ی بۆ عێراق پێیه
2018 بۆ عێراق له ساڵانی رابردوو باشتر نابێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ساڵی 2018دا، پێنج ئاسته‌نگی جددی رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بنه‌وه، دیارترینیشیان په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كێشه‌ی گه‌نده‌ڵییه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌تی" له‌نده‌نی، عێراقییه‌كان له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵات، تاكو هاووڵاتییه‌كی ئاسایی پێیانوایه، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر و داعش، هیچ له گرنگی ئاسته‌نگ و كێشه‌كانی دیكه‌ی عێراق كه‌مناكاته‌وه.
هه‌ندێك له‌و ئاسته‌نگانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵی 2003 و هاتنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، هه‌ندێكشیان هی ساڵانی دوایین و به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه نه‌توانراوه چاره‌سه‌ر بكرێن.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت، نووسیویه‌تی: "زۆربه‌ی عێراقییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ، كه رووبه‌ڕووی حكوومه‌ت ده‌بێته‌وه له ساڵی 2018، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه، كه سه‌رتاپای حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی گرتووه".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ره‌گوڕیشه‌ی گه‌نده‌ڵی هی زۆر پێش 2003یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌پاندنی ئابڵۆقه‌ی ئابووری به‌سه‌ر عێراق، دوای داگیركردنی كوه‌یت.
رۆژنامه‌كه یهیوهندییهكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به یه‌كێكی دیكه له‌و ئاسته‌نگانه وه‌سفكردووه، به تایبه‌تیش كه له دوای ریفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه و په‌یوه‌ندییه‌كان پێویستییان به دووباره داڕشتنه‌وه هه‌یه.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه وێران بوونه، یه‌كێكی دیكه‌یه له ئاسته‌نگه‌كان و به‌رۆكی به‌غدا ده‌گرێت، به‌تایبه‌تیش له‌و كاته‌ی ئێستا كه قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایی و كورتهێنانی بودجه‌ی 2018 به بڕی 13 تریلیۆن دینار رووبه‌ڕووی عێراق بووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، یه‌كێكی دیكه له‌و ئاسته‌نگانه، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه، هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی عێراق ته‌نها 5 مانگی ماوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌ڵیندراوه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆی ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام سووننه‌كان به‌رهه‌ڵستی له ئه‌نجامدانی ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن، تا ئێستا به‌شێكی زۆر له هاووڵاتییانی سووننه له كامپی ئاواره‌كانن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان و ژێرخانی ئابووریی پارێزگا سووننه‌كانیش له‌گه‌ڵ شه‌ڕی داعش وێرانبوونه.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت له راپۆرته‌كه‌یدا، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، داماڵینی چه‌ك، ئاسته‌نگێكی دیكه‌یه رووبه‌ڕووی وڵات ده‌بێته‌وه، كه ئێستا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو كه‌وتووه‌ته ده‌ست هاووڵاتییان.
ا. م