میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو ده‌چنه ده‌ره‌وه
ئه‌م هێزه جێگه‌یان ده‌گرنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێك رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مه‌دوا هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له جێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو جێگیر ده‌كرێن.
عه‌لی حوسێنی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ سۆمه‌ریه نیوز گوتی: "ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، ئه‌ركی پاراستنی دۆخی ئه‌منی خورماتووی له ئه‌ستۆ گرت و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پۆلیسی شارۆچكه‌كه و فه‌وجی فریاكه‌وتن و سوپای عێراق، پارێزگاری له ئه‌منیه‌تی خورماتوو ده‌كه‌ن".
حوسێنی راشیگه‌یاندووه، پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕه‌كه، به هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واو كراوه.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، میلیشاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان، شارۆچكه‌ی خورماتوو له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووكیان به هاوكاری چه‌ند كه‌سێكی ناو حزبێكی سیاسی كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ریش دۆخی ئه‌منی خورماتوو و كه‌ركووك، ناجێگیره و تا ئێستاش حكوومه‌تی عێراقی نه‌یتوانیوه به ته‌واوه‌تی ناوچه‌كه سه‌قامگیر بكاته‌وه.
خورماتوو، ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن و عه‌ره‌ب و توركمانیشی تێدایه و له ماوه‌ی شه‌ڕی داعش له ساڵی 2014ه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پارێزگاری لێكردووه.
ا. م