ژماره‌ى قوربانيانى خۆپيشاندانه‌كانى ئێران گه‌يشته 12 كه‌س
خۆپيشاندان له شاره‌كانى ئێران پێى نايه رۆژى پێنجهمييهوه
K24 – هه‌ولێر:
خۆپيشاندانى خه‌ڵكى ئێران پێى نايه پێنجه‌م رۆژييه‌وه و له‌و ميانه‌يه‌دا به گوێره‌ى زانيارى كه‌ناڵه ره‌سمييه‌كانى ئێران 12 كه‌س كوژراوون.
ته‌له‌ڤزيۆنى ئێران وێنه‌ى وێرانكارييه‌كانى دواى خۆپيشاندانه‌كانى به‌رهه‌ڵستكارانى ئێرانى بڵاوكرده‌وه و رايگه‌ياند، به هۆى توندوتيژييه‌كانه‌وه 12 كه‌س كوژراوون.
خۆپيشانده‌ره ناڕازييه‌كان درووشمى "مردن بۆ ديكتاتۆر"يان به‌رز كردووه‌ته‌وه و وێنه‌كانى رابه‌رى كۆچكردووى ئێران خومه‌ينى و عه‌لى خامهنهئى رابه‌رى ئێستاى كۆمارى ئيسلامى ئێرانيان سووتاند.
به‌رپرسانى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌ڵێن ده‌ستى ده‌ره‌كى له پشت خۆپيشاندانهكانهوهيه.
هاوكات دوێنێ حه‌سه‌ن رووحانى له وتارێكى تۆماركراودا كه ئاراسته‌ى رايگشتى ئێرانى كرد، رايگه‌ياند، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له يه‌كه‌م رۆژى دهستبهكاربوونييهوه كه‌وتووه‌ته دژايهتى خه‌ڵكى ئێران و تۆمه‌تى پشتيوانيكردنى تيرۆر بۆ خه‌ڵكى ئێران هه‌ڵده‌به‌ستێت.
سه‌رچاوه: RTى عه‌ره‌بى
و: ئ.ر