پوتن نهێنييه‌كى كه‌سايه‌تى خۆى ئاشكرا ده‌كات
هه‌وڵده‌ده‌م كه‌سێكى گشتى و به‌ناوبانگ نه‌بم
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن، نهێنييه‌كى له باره‌ى كه‌سايه‌تى خۆيه‌وه ئاشكرا كرد.
پوتن له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى يه‌كى ته‌له‌ڤزيۆنى رووسيا گوتى: "هێشتا به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌م كه‌سێكى گشتى و به‌ناوبانگ نه‌بم".
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌ى ئايا كه‌سه به‌ناوبانگه‌كان ده‌ستبه‌ردارى خووه تايبه‌ته‌كانيان ده‌بن، به تايبه‌تى كاتێك زۆر ده‌رده‌كه‌ون، پوتن گوتى: "نه‌خێر".
پوتن گوتيشى: "له ژيانى پێشوومدا هه‌وڵمده‌دات هه‌ميشه وا ره‌قتار بكه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ى من به‌رده‌وام و هه‌ميشه له ژێر چاودێريدام، ئه‌وه‌ش شتێكى سه‌ير بوو، به‌ڵام روويدا له ژياندا، ئايا ده‌كرێت مرۆڤ له ريشه‌وه ئه‌و خووه له ژيانى بسڕێته‌وه، ره‌نگه وه‌ڵامه‌كه نه‌خێر بێت".
سه‌رچاوه: RTى عه‌ره‌بى
و: ئ.ر