رووسیا په‌نجه له نه‌یارانی ئێران راده‌وه‌شێنێت
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا: هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له‌كاروباری ناوخۆی ئێران ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا جه‌خت ده‌كاته‌وه، هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی بۆ كاروباری ناوخۆی ئێران كه مه‌به‌ست لێی مه‌به‌ستی شێواندنی ئاسایشی ئه‌و وڵاته ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دۆخی ئێستای ئێران ئاشكرا كردووه، كه ماوه‌ی 5 رۆژه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له‌دژی به‌رپرسانی تاران شه‌قامی ئه‌و وڵاته‌ی ته‌نیوه و جه‌ختی كرده‌وه "خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌یه و، هیوادارین دۆخه‌كه به‌ره‌و توندوتیژی و خوێنڕشتن هه‌نگاو نه‌نێت".
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیادا هاتووه "هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له‌كاروباری ناوخۆی ئێران كه مه‌به‌ست لێی هێنانه‌وه‌ی پشێوی بێت، ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه".
ماوه‌ی 5 رۆژه، خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌ری به به‌شداری هه‌زاران كه‌س له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چن، خۆپیشاندانه‌كان له شاری مه‌شهه‌د دووه‌م گه‌وره شاری ئاینی دوای قوم و دووه‌م شاری گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه دوای تاران ده‌ستی پێكرد، دواتر ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه په‌لی بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هاوێشت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ش كه له كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاوكراونه‌ته‌وه، له توندوتیژییه‌كانی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا، تائێستا 12 خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا چالاكوانانی مه‌ده‌نی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌م ژماره‌یه به‌ناڕاست وه‌سف ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ژماره‌كه زۆر له‌وه زیاتره كه له میدیاكانی سه‌ر به حكومه‌تی ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه پۆلیسی ئێران رایگه‌یاندووه، له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تائێستا، هێزه‌كانیان به سه‌دان خۆپیشانده‌ریان ده‌ستگیركردووه، له‌ناویاندا 200 كه‌س له تارانی پایته‌خت و زیاتر له 50 كه‌س له شاری مه‌شهه‌د ده‌ستگیركراون. له‌كاتێكدا پێشتر چالاكوانان رایانگه‌یاندبوو، ته‌نیا له رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی زیاتر له 300 كه‌س له شاری تاران ده‌ستگیر كرابوون و، به ده‌یانی دیكه‌ش له شاره‌كانی دیكه ده‌ستگیركراون.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێرانی راگه‌یاندبوو و، له كۆتایی تویته‌كه‌یدا نووسیبووی "كاتی ئه‌وه هاتووه گۆڕانكاری له‌ئێراندا بكرێت"، هه‌ربۆیه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا پهنجهههژاندنێكی دیكه‌بێت بۆ واشنتۆن و، وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی سیناریۆكانی هێزی ژیاندنه‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا بێت له‌لایه‌ن مۆسكۆوه.