به‌ڤیدیۆ.. له ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كدا له به‌ریتانیا 1400 ئۆتۆمۆبیل ده‌سووتێن
به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی ئاگره‌كه نه‌توانرا كۆنترۆڵی رووداوه‌كه بكرێت
K24- هه‌ولێر:
شه‌وی سه‌ری ساڵ، له شاری لیڤه‌رپولی به‌ریتانیا، پاركێكی ئۆتۆمۆبیلی چه‌ند نهومی له نزیك ته‌لاری "Echo Arena"ی تایبه‌ت به ئاهه‌نگه‌كان گڕ ده‌گرێت و به‌هۆیه‌وه 1400 ئۆتۆمۆبیل كه له پاركه‌كه‌دا پارك كرابوون ده‌سووتێن، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك به زیانه گیانییه‌كان نه‌كراوه.
له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیسدا ده‌ركه‌وتووه، به‌هۆی گڕگرتنی یه‌كێك له ئۆتۆمۆبیله‌كان له‌خۆیه‌وه له‌و پاركه كه شوێنی 1600 ئۆتۆمۆبیلی تێدا ده‌بێته‌وه، ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردووه. بۆ رێگریكردنیش له فراوانبوونی ئاگره‌كه، زیاتر له 20 تیمی ئاگركوژێنه‌وه به‌شداریان كرد، به‌ڵام به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی رووداوه‌كه نه‌توانرا رێگری لێ بكرێت، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، توانیان رێگه له په‌ڕینه‌وه‌ی ئاگره‌كه بۆ ته‌لاره‌كانی ده‌وروبه‌ری بگرن و، سه‌رجه‌م خه‌ڵكی نیشته‌جێی ده‌وروبه‌ریش به‌هۆی دوكه‌ڵه خنكێنه‌ره‌كه‌یه‌وه له‌و شوێنه دوور خرایه‌وه.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه، چالاكییه‌كانی به‌شی چواره‌م و كۆتایی پێشانگای ئه‌سپسوواری كه له‌نزیك شوێنی رووداوه‌كه به‌ڕێوه ده‌چوو، راگیرا و ته‌واوی ئه‌سپه‌كانیش له ته‌وێڵخانه‌كه گوازرانه‌وه شوێنی دیكه.
ھ أ