شه‌وی رابردوو 9 خۆپیشانده‌ر له ئێران كوژران
به نه‌خشه.. خۆپیشاندان له دژی سێكوچكه‌ی ترس و مه‌زهه‌ب و ده‌سه‌ڵاتی به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
له شه‌شه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، 9 خۆپیشانده‌ری دیكه به گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران و به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی لێژنه‌ی ئه‌منی تارانیش، زیاتر له 100 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراون.
له ئێستاشدا خۆپیشاندان به شێوه‌یه‌كی رۆژانه، له زیاتر له 20 شاری گه‌وره‌ی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تارانی پایته‌ختیشی گرتووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ده‌ن و هه‌موو رێگهیهكیشیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
هاوكات به‌رپرسانی ئه‌منی تاران رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و خۆپیشاندانانه هیچیان یاسایی نین و به بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێشوه‌خته ئه‌نجامده‌درێت.
وێڕای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌هۆی خراپی دۆخی ئابووری بووه، به‌ڵام ئێستا درووشمه‌كان گۆڕاون و داوای لادانی خامه‌نه‌یی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر".
هاوكات ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته‌كانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێت: "گیانی خۆمان فیدای ئێران ده‌كه‌ین، نه‌ك غه‌ززه و لوبنان".
ا. م
