گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی راوێژكارێكی عه‌بادی ده‌داته‌وه
تا ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكوومه‌ت پابه‌نده به ده‌قه یاساییه‌كان كه باس له ئیداره‌ی هاوبه‌شی خاڵه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كات و روونیشی ده‌كاته‌وه وشه‌ی "ته‌سلیم بوون" له یاساكاندا نه‌هاتووه.
سه‌فین دزه‌یی له لێدوانێكدا بۆ وێبسایتی "الغد پریس"ی عێراقی گوتی: "هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بووه له رێگه‌ی گفتوگۆوه، بێگومان پرسه ته‌كنیكییه‌كان پێویستیان به گفتوگۆی زیاتره له پرسه‌كانی دیكه".
دزه‌یی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، رێنمایی و یاساكان جه‌خت له‌سه‌ر ئیداره‌ی هاوبه‌ش، یاخود سه‌رپه‌رشتیكردنی هاوبه‌شی خاڵه سنوورییه‌كان ده‌كاته‌وه، هه‌رێمیش ئاماده‌یه گفتوگۆی ئه‌و پرسانه و خاڵه سنووری و فڕۆكه‌خانه‌كانیش بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: "هیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌كی راده‌ستكردن (ته‌سلیم بوون) له یاسا و رێنماییه‌كاندا له باره‌ی خاڵه سنووری و فڕۆكه‌خانه‌كان نه‌هاتووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه باس له ئیداره و سه‌رپه‌رشتیكردنی هاوبه‌ش ده‌كات".
دزه‌یی ئاشكراشی ده‌كات، تا ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌ك له باره‌ی ئه‌و پرسانه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه و گوتی: "ویستی گفتوگۆ له برایانی به‌غدا به‌دی ده‌كه‌ین و له لێدوانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانیشدا هه‌ستمان به‌وه كردووه، هیوادارین چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین".
پێشتر ئیحسان شه‌مه‌ری، راوێژكاری حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه، به‌غدا بڕیاری نوێی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه و 7 خاڵی بڵاوكرده‌وه، دیارترینیان راده‌ستكردنی خاڵه سنووریی و گومرگ و فڕۆكه‌خانه‌كان بوون، به‌ڵام گوته‌بێژی حكوومه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت، به گوێره‌ی یاسا و رێنماییه‌كان شتێك نییه به‌ناوی راده‌ستكردن، به‌ڵكو ئیداره و سه‌رپه‌رشتیكردنی هاوبه‌شه.
ا. م