كەشناسی: شەپۆلی بەفر و بارانبارین كۆتایی دێت

پلەی گەرمی زیاتر دابەزێ

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند، بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ بارانبارین لە شارەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی ئاسمانی ھەرسێ پارێزگای ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی تەم دەبێت، ئاسمانی شاری كەركووكیش ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لە ھەندێك كاتدا نیچە ھەور دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی