عه‌بادی له‌سه‌ر پرسی بودجه بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت
وه‌ڵامی حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر تێبینییهكانی په‌رله‌مان نه‌یتوانی فراكسیۆنه‌كان رازی بكات
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی غه‌د له سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عێراقی بڵاوی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی حكومه‌ت بۆ تێبینییهكانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه جێگای ره‌زامه‌ندی فراكسیۆنه‌كان نه‌بوو، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرۆژه یاسایه‌كه، سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، پێشنیازی بانگهێشتكردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بۆ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه.
سه‌رچاوه‌كه به غه‌دی راگه‌یاندووه: "جبووری له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، پێشنیازی بانگهێشتكردنی عه‌بادی كردووه".
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه گوتوویه‌تی: "ئه‌و پێشنیازه‌ی سه‌لیم جبووری بۆئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ عه‌بادی له‌ناو په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆژه یاسای بودجه بكه‌ن".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌ڵامی تێبینیه‌كانی پهررلهمانی له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق دایه‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و لێژنه‌ی دارایی كۆبووه‌وه.