هێلیكۆپته‌رێكی رووسی له سووریا تێكشكا و هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا
هێلیكۆپته‌ره‌كه به‌ر له 3 رۆژ تێكشكاوه به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئاشكرای نه‌كردبوو
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی میدیا جیهانییه‌كان كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی رووسی له سووریا بڵاو كرده‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیاش راستی ئه‌و رووداوه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و راشیگه‌یاند، له‌و رووداوه‌دا هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئینته‌رفاكس، هێلیكۆپته‌ره‌كه له جۆری ئێم ئای - 24 بووه و، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له‌كاركه‌وتووه و له‌كاتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یدا تیمی فڕۆكه‌وانه‌كه كه له دوو فڕۆكه‌وان پێكهاتبوو، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، رووداوه‌كه 3 رۆژ به‌ر له ئێستا بووه، به‌ڵام رووسیا ئاشكرای نه‌كردبوو و، له‌كاتێكدا هێلیكۆپته‌ره‌كه كه‌وتۆته خواره‌وه، كه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌مای سه‌ربازی له ئاسمان بوو.