تره‌مپ: پياوى خۆمان له لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سعووديه دانا
هێنانه پێشه‌وه‌ى محه‌ممه‌د بن سه‌لمان بۆ جێنشينى له سعوديه به هه‌وڵى ئه‌مريكا بووه
K24 – هه‌ولێر:
مايكل وۆڵف، نووسه‌رى ديارى ئه‌مريكا، كتێبێكى له باره‌ى سه‌رۆكى نوێى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ نووسيوه و تێيدا ئاشكرايكردووه، كه تره‌مپ وتوويه‌تى: پياوى خۆمان له لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سعووده دانا.
كتێبه‌كه له ژێر ناونيشانى "ئاگر و توڕه‌يى.. له ناو ماڵه سپييه‌كه‌ى تره‌مپ" و تێيدا نووسه‌ره‌كه‌ى ئاشكرايكردووه، هێنانه پێشه‌وه‌ى محه‌ممه‌د بن سه‌لمان بۆ جێنشينى له سعوديه به هه‌وڵى ئه‌مريكا بووه.
نووسه‌رى كتێبه‌كه ئاشكراشيكردووه، كاتێك بن سه‌لمان بووه‌ته جێنشين، تره‌مپ به زاواكه‌ى وتووه: "پياوى خۆمان له لوتكه‌دا دانا".
له حوزه‌يرانى رابردوودا، دواى سه‌ردانێكى دۆناڵد تره‌مپ بۆ سعووديه، پادشاى سعووده محه‌ممه‌د بن سه‌لمانى كرده جێنشينى خۆى.
كتێبه‌كه‌ى وۆڵف، باسى له ساڵى يه‌كه‌مى سه‌رۆكايه‌تى دۆناڵد تره‌مپ كردووه و چه‌ندين چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ كه‌سه نزيكه‌كانى تره‌مپ ئه‌نجامداوه، له ديارترينيان ستيڤ بانون، كه گه‌وره راوێژكارى تره‌مپ بوو بۆ كاروبارى ستراتيژى و له مانگى ئابى رابردوودا كۆشكى سپى به‌جێهێشت.
بڵابوونه‌وه‌ى ئه‌و كتێبه بووه‌ته جێى نيگه‌رانى تره‌مپ و پارێزه‌ره‌كه‌ى راسپاردووه، كه نيگه‌رانييه‌كانى پێ بگه‌يه‌نێت و له نامه‌يه‌كدا پارێزه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ بانونى به پێشێلكردنى رێككه‌وتننامه‌ى ئاشكرا نه‌كردنى زانيارييه‌كان تۆمه‌تبار كرد.
سه‌رچاوه: RTى عه‌ره‌بى
و:ئ.ر