ئێران بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران میلیشیاكانی له سووریا ده‌كشێنێته‌وه
چه‌كدارى عێراقی و ئه‌فغانیشی هێناوه‌ته ریزی هێزه ئه‌منییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
ئێران به‌شێك له هێزه‌كانی خۆی له سووریا ده‌كێشێته‌وه ناوخۆی وڵات, بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی دۆخی ناوخۆیی بكات و خۆپیشاندانه‌كان سه‌ركوت بكاته‌وه, كه پێی ناوه‌ته هه‌شته‌م رۆژ.
وێبسایتی "العربیة" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، سوپای پاسداران داوای له باڵیۆزخانه‌ی ئێران كردووه له دیمه‌شق، بۆ ئه‌وه‌ی میلیشا ئێرانییه‌كان كۆبكاته‌وه و گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ رێكبخات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، له ناوه‌ڕۆكی داواكه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، چیدیكه بوونی ئه‌و هێزانه له سووریا پێویست نیه و ده‌بێت راسته‌وخۆ بگه‌ڕێنه‌وه تاران.
به گوێره‌ی زانيارى كه‌ناڵه‌كه، تاران میلیشیا شیعیه‌كانی عێراقی هێناوه‌ته‌وه وڵات و له ئه‌هواز بڵاوه‌ی پێكردوون، به‌تایبه‌تیش گۆڕه‌پان و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان، كه خۆپیشاندانییان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ، بڵاويانكردووه‌ته‌وه، له شاری "خومه‌ینی شه‌هر"ی ئه‌سفه‌هان به هه‌زاران چه‌كدارى ئه‌فغانی هێنراونه‌ته ریزی هێزه ئه‌منییه‌كان.
خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، پێی ناوه‌ته هه‌شته‌م رۆژ و ژماره‌ی كوژراوانی ریزی خۆپیشانده‌ران گه‌یشتووه‌ته 23 كوژراو.
سه‌رچاوه: العربیة
ا. م