تیڤێز بەفەرمی خولی چینی بەجێهێشت و جارێکی دیکە گەڕایەوە بۆکا جۆنیۆرز
سێیەمجارە دەگەڕێتەوە ئارجێنتینا
K24- هەولێر
کارلۆس تیڤێزی بەفەرمی ریزەکانی یانەی شەنگهای شینوای چینی بەجێهێشت و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی بۆکا جۆنیۆرز، کە 17 ساڵ لەمەوبەر لەو یانەیە دەستی بە یاریکردن کرد.
ساڵێک دوای ئەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکە کرد، یانەی شەنگهای شینوا بەفەرمی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ کارلۆس تیڤێزی 33 ساڵان راگەیاند، کە مانگی داهاتوو گۆڵکارە ئارجێنتینییەکە تەمەنی دەبێتە 34 ساڵ و لە ماوەی یاریکردنی لە یانە چینییەکە لە 20 یاریی خولی چینی 4 گۆڵی تۆمارکرد.
تیڤێز کە لە 2001 لە بۆکا جۆنیۆرز دەستی بە یاریکردن کرد بۆ سێیەمجار دەگەڕێتەوە ریزەکانی یانەکە و یانەی بۆکاجۆنیۆرز بەفەرمی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر گەڕانەوەی تیڤێزی بۆ ریزەکانی راگەیاندووە، کە پێشتر کارلیتۆز لە پرێمەرلیگ یاریی بۆ یانەکانی وێستهام یونایتد و مانچێستەر سیتی و مانچێوستەر یونایتد کردووە و لە سێریا ئەیش درێسی یۆڤێنتۆسی پۆشیوە.
.png)