کیپا پشکنینە پزیشکییەکانی ریال مەدریدی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند

بەفەرمی دەبێتە گۆڵپارێزی ریال مەدرید

K24- هەولێر

کیپا پشکنینە پزیشکییەکانی ریال مەدریدی تێپەڕاند و نزیکە بەفەرمی ببێتە گۆڵپارێزی ریال مەدرید.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆ شەممەیدا ئاشکرایکردووە، کیپا ئاریزابالاگای گۆڵپارێزی ئاتلێتیک بلباو پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی ئەنجام داوە و گۆڵپارێزە 23 ساڵانەکە بە سەرکەوتوویی پشکنینەکانی ئەنجام داوە و هەموو شتێک تەواو بووە و تەنیا ماوە بەفەرمی گرێبەستەک رابگەیەنرێت.

گەرچی پێشتر بەرپرسانی ئاتلێتیک بلباو رەتیانکردبووەوە کیپا پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی ریال مەدرید ئەنجام دابێت، بەڵام رۆژنامەی ئاس وێنەکانی کیپای لە شەقامەکانی مەدرید بڵاوکردووەتەوە رایگەیاندووە، کیپا کە ئێستا بەهۆی پێکانەوە لە یاریکردن دابراوە، چیدیکە بەشداریی راهێنانەکانی بلباو ناکاتەوە و دەبێتە حەوتەم گۆڵپارێزی هەرێمی باس پارێزگاریی لە گۆڵی ریال مەدرید بکات.

رووپەڕی ئەمڕۆ شەممەی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی
رووپەڕی ئەمڕۆ شەممەی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی