به ڤیدیۆ.. میلان گه‌ڕایه‌وه سه‌ركه‌وتنه‌كان و بۆنۆچی وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی دایه‌وه
گاتوزۆ به بردنه‌وه له ده‌رگه‌ی 2018ـی دا
یانه‌ی ئه‌یسی میلان له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، دوای 3 یاری، یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و به زه‌حمه‌ت له یانه‌ی كرۆتۆنی برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 6 جه‌نیوه‌ری 2018، له گه‌ڕی 20ـه‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، له یاریگه‌ی جۆزێپی میاتزا یانه‌ی ئه‌یسی میلان میوانداریی یانه‌ی كرۆتۆنی كرد و یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به‌سوودی میلان ته‌واو بوو.
لیۆناردۆ بۆنۆچی كاپتنی یانه‌ی ئه‌یسی میلان تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ی له خوله‌كی 54 كرد، به‌مه‌ش ئومێدێكی به هانده‌ران و یانه‌كه‌ی به‌خشی، به‌وپێیه‌ی له لایه‌ن هانده‌رانه‌وه و یانه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی لێی چاوه‌ڕێ ده‌كرا له‌ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه بۆ یانه‌ی میلانی نه‌كرد.
جینارۆ گاتوزۆ راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌یسی میلان ئه‌وه دووه‌مین سه‌ركه‌وتنیه‌تی له سێریا ئه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی میلان.
یانه‌ی میلان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به كۆكردنه‌وه‌ی 28 خاڵ بۆ خانه‌ی یازده‌یه‌م سه‌ركه‌وت، یانه‌ی كرۆتۆنی به 15 خاڵ بۆ خانه‌كانی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه داكشا.